كه‌جه‌كه: له ٣١ی ئاداردا فاشیزمی ئاكه‌په و مه‌هه‌په تێكشكێنرا
كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند، له ٣١ی ئاداردا ته‌نیا له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستنه‌هێنراوه به‌ڵكو فاشیزمی ئاكه‌په و مه‌هه‌په‌ش تێكشكێنراوه.
كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند، له ٣١ی ئاداردا ته‌نیا له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستنه‌هێنراوه به‌ڵكو فاشیزمی ئاكه‌په و مه‌هه‌په‌ش تێكشكێنراوه.
هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی باكووری كوردستان و توركیا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
هاوپه‌یمانه‌تیی فاشیستی ئاكه‌په و مه‌هه‌په به بیانووی وه‌ك هێزه ده‌ره‌كییه‌كان له دژی توركیا ئۆپه‌راسیۆن ده‌كه‌ن؛ به به‌هێزكردنی شۆڤێنیزم، به فشاری تووند و له‌نێو هه‌لومه‌رجی نایه‌كساندا ده‌یه‌ویست له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئاداری شاره‌وانییه‌كانی توركیا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێت. به‌م شێوه‌یه ده‌یانویست به سیاسه‌تی شه‌ڕخوازی له ده‌ره‌وه و ناوخۆ، ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له‌سه‌رپێ بهێڵنه‌وه. به‌ڵام گه‌لانی توركیا و هێزه دیموكراتییه‌كان زله‌یه‌كی گه‌وره‌یان له ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی ئاكه‌په و مه‌هه‌په دا و سیاسه‌ته فاشیستییه‌كانی ئاكه‌په و مه‌هه‌په‌یان ڕه‌تكرده‌وه.
هاوپه‌یمانه‌تیی فاشیستی ئاكه‌په و مه‌هه‌په تێكشكێنرا
هاوپه‌یمانه‌تیی فاشیستی ئاكه‌په و مه‌هه‌په له توركیا تێكشكێنرا. سیسته‌می قه‌یوومه‌كان كه له كوردستان ده‌ستی به‌سه‌ر ئیراده‌ی گه‌لدا گرتووه، كۆتایی پێهێنرا. ده‌وڵه‌تی تورك له شرنا‌خ و چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به فرتوفێڵ هه‌ندێك ئه‌ندامی خۆی كردبووه شاره‌دار، به‌ڵام ئه‌وانیش نه‌یانتوانی ڕێگری بكه‌ن له شكستی ئاكه‌په له كوردستان. سیاسه‌ته‌كانی ئاكه‌په و ئه‌ردۆغان شكستیان هێناوه. ئه‌ردۆغان به سیاسه‌ته‌كانی له دژی كورد و دیموكراتی خزمه‌تی مه‌هه‌په‌ی كردووه. له ٣١ی ئادار ده‌ركه‌وت كه ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په ماوه‌یه‌كی درێژ ناتوانێت به‌رده‌وام بێت له ده‌سه‌ڵاتداره‌تی.
هه‌ده‌په به ستراتیژی خۆی كاریگه‌ری له داهاتووی توركیا كرد
هه‌ده‌په به ستراتیژی خۆی له ٣١ی ئاداردا كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له داهاتووی توركیا كردووه. كوردان و هێزی دیموكراتیی توركیا، له مێژووی تێكۆشینی دیموكراتیی توركیادا ده‌ستیان به قۆناغێكی نوێ كردووه. گه‌لانی توركیا هه‌ڵوێستی بونیادنانی توركیای دیموكراتییان خسته‌ڕوو. ئه‌گه‌ر هێزه‌دیموكراتییه‌كان هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئادار به‌باشی به‌كاربێنن قه‌یرانی توركیا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
هه‌موو ئه‌و شارانه‌ی هاوپه‌یمانه‌تیی ئاكه‌په و مه‌هه‌په‌یان كردووه‌ته ده‌سه‌ڵاتدار، له ده‌ستیان ده‌رهێنراون. ده‌سه‌ڵات شاره‌كانی وه‌ك ئیسته‌نبووڵ، ئه‌نقه‌ره، ئیزمیر، ئه‌ده‌نه، مێرسین و ئه‌نتاڵیا شكستی هێناوه و زه‌حمه‌ته ئه‌م پارتییه ئیدی له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌تیی فاشیستی ئاكه‌په و مه‌هه‌په له كوردستانیش شكستی هێناوه، ئیدی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته فاشیسته ناتوانێت توركیا به‌ڕێوه‌ببات.
كوردان و هێزه دیموكراتییه‌كان كه له به‌رانبه‌ر هێرشه فاشیستییه‌كان به‌رخۆدانیان كردووه، ڕێیان له به‌رده‌م شكستی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په و مه‌هه‌په كرده‌وه. به به‌رخۆدانی خۆیان ڕێگریان له ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی فاشیزم كردووه و هیوای نێو هێزه دیموكراتییه‌كانیان به‌زیندوویی هێشتووه‌ته‌وه و له ٣١ی ئاداردا فاشیزمیان تێكشكاندووه. به‌رخۆدانی گه‌لی كورد له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كان و پێداگریی هێزه دیموكراتییه‌كان بۆ تێكۆشین ئه‌م بارودۆخه سیاسییه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه. جارێكی دیكه ده‌ركه‌وتووه كه گه‌لی كورد له توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بووه‌ته دینامیكی سه‌ره‌كیی دیموكراتیی.
جارێكی دیكه بینرا كه له‌سه‌ر هێڵی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی و وه‌ڵاتی هاوبه‌ش كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی توركیا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و به كاراكته‌ری دیموكراتی ده‌بێته وه‌ڵاتێكی نموونه. به‌رخۆدانی هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده له‌یلا گیوڤه‌ن و هه‌ڤاڵه زیندانییه‌كانی و هه‌ڤاڵانی ئه‌ورووپای كه به درووشمی «گۆشه‌گیری ده‌شكێنین و فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین» مانیان گرتووه، فاشیزمی ئاكه‌په و مه‌هه‌په‌یان ته‌نگه‌تاو كردووه. ئه‌نجامه سیاسییه‌كانی له لایه‌ن گه‌لانی توركیا و هێزه دیموكراتییه‌كانیش بینراوه و له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئاداردا بۆ شكستهێنان به فاشیزمی ئاكه‌په و مه‌هه‌په كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی كردووه.
پێویسته هێزه دیموكراتییه‌كان له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری ڕۆڵی خۆیان بگێڕن
ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌ك ته‌نیا بۆ هێزه سیاسییه‌كان و گه‌لانی توركیا، به‌ڵكوو پیشانی ئه‌و داموده‌زگه و هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییانه‌شی دا كه ئاشتی و ئارامی له توركیا ده‌خوازن، كه پێویسته سیاسه‌تێكی چۆن بگیرێته‌به‌ر. یه‌كێتیی دیموكراتیی گه‌لانی توركیا كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌رچاو بوو، ئاشكرای كرد كه ده‌بێ چاره‌سه‌ریی پرسی كورد چۆن بێت. كۆتاییهێنان به گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ر ئاپۆ و ئافراندنی هه‌لومه‌رجی كار و ژیانی ئازاد، بۆ دیموكراتیبوونی توركیا زۆر گرنگه. تێكشكاندنی فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئادار، ده‌ریخست كه پێویسته هه‌موو هێزه دیموكراتییه‌كان به‌شداری بكه‌ن له تێكۆشینی كۆتاییهێنان به گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ر ئاپۆ كه له لایه‌ن له‌یلا گیوڤه‌ن و هاوڕێیانمانه‌وه له زیندانه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌برێت. چونكه بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی كورد و پێكهاتنی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتیی گه‌لانی توركیا و ئافراندنی توركیای دیموكراتی، ڕێبه‌ر ئاپۆ خاوه‌نی ڕۆڵێكی گه‌وره ده‌بێت. هه‌وڵه‌كانی ٢٠ ساڵی ڕێبه‌ر ئاپۆ له ئیمڕاڵی نیشانه‌ی ئه‌مه‌یه.
نابێ سه‌ركه‌وتن ته‌نیا له هه‌ڵبژاردندا بێت
پێویسته سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد و هێزه دیموكراتییه‌كان له هه‌ڵبژاردن ته‌نیا به‌مه سنووردار نه‌بێت، به‌ڵكوو له چوارچێوه‌ی تێكشكاندنی فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په به‌گشتی و به‌دیهێنانی دیموكراتیبوونی توركیا هه‌ڵسه‌نگێنرێت. دۆخێكی به‌م شێوه‌یه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ده‌روونی ئافرێنراوه. دوژمنایه‌تیكردنی كوردان و دیماگۆجیه‌تی هه‌تاهه‌تاییی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په-مه‌هه‌په، له شار و ناوچه‌كانی ژیانی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و كولتووری په‌سه‌ند نه‌كراوه. ئه‌مه بۆ گۆڕینی زیهنیه‌ت و پێكهاتنی سیاسه‌ته دیموكراتییه‌كان زه‌مینه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروست كردووه. ئه‌و ئه‌ركه‌ی ئێستا ده‌كه‌وێته سه‌رشانی هه‌موو هێزه دیموكراتییه‌كان ئه‌وه‌یه كه له‌نێو ئه‌م هه‌لومه‌رجانه‌دا فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په به‌ته‌واوی تێكبشكێنن و ئه‌م بارودۆخه بۆ ئافراندنی توركیای دیموكراتی هه‌ڵسه‌نگێنن. ده‌بێ به گه‌وره‌كردنی تێكۆشین وه‌ڵامی بانگه‌وازه‌كه‌ی هاوپه‌یمانه‌تیی ئاكه‌په-مه‌هه‌په بدرێته‌وه كه گوتی، له ماوه‌ی ٤ ساڵدا هه‌ڵبژاردن ناكرێت؛ سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئێستا قبووڵ بكه‌ن و له دژی مه‌وه‌ستنه‌وه. پێویسته له تێكۆشیندا هه‌موو ڕێ و ڕێبازێكی ڕه‌وا و دیموكراتی به‌كاربهێنرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی له ٣١ی ئاداردا نه‌ك ته‌نیا سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستهێنرا، به‌ڵكوو فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په تێكشكێنرا. ئه‌وه‌ی كه له‌مه‌ودوا بكرێت ئه‌وه‌یه به سیاسه‌تی دیموكراتیی دژبه شه‌ڕ ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه هه‌ڵبوه‌شێنرێت.
ئێمه له به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێست و سه‌ركه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئادار، پیرۆزبایی له گه‌لی كورد و هێزه دیموكراتییه‌كان ده‌كه‌ین. له‌سه‌ر بنه‌مای ڕۆحی ٣١ی ئادار بانگه‌واز ده‌كه‌ین كه پشت به یه‌كێتیی دیموكراتیی گه‌لی توركیا ببه‌ستن و تێكۆشین گه‌وره بكه‌ن.
s.m