كۆنگره‌ی گه‌ل: له ساڵی ٤١هه‌میندا تێكۆشان گه‌ش ده‌كه‌ین و ئازاد ده‌بین
كۆنگره‌ی گه‌ل پیرۆزبایی چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ی كرد و ڕایگه‌یاند، پێویسته گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه تێكۆشان گه‌ش بكات.
كۆنگره‌ی گه‌ل پیرۆزبایی چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ی كرد و ڕایگه‌یاند، پێویسته گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه تێكۆشان گه‌ش بكات.
دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنگره‌ی گه‌ل به‌بۆنه‌ی چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و پیرۆزبایی له ڕێبه‌ری گه‌لی كوردستان، گه‌لانی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، به‌رخۆدێرانی چیا و زیندانه‌كان، بنده‌سته‌كان، ژنان و مرۆڤایه‌تی كرد. كۆنگره‌ی گه‌ل به‌ڕێز و منه‌تدارییه‌وه یادی شه‌هیدانی په‌كه‌كه‌ی كرده‌وه و به‌ڵێنی دا ئامانجی شه‌هیدان كه ئازادییه به‌دیبێنن.
«په‌كه‌كه هیوایه، سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌یه»
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: «په‌كه‌كه له‌دایكبوونی كوردی ئازاده، داستانی ژیانه‌وه‌یه. په‌كه‌كه سهرههڵدانێكه له دژی تاڵانكردن و ته‌سلیمگرتنی كورد و كوردستان. بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وتی مێژوو پێچه‌وانه بكاته‌وه و مێژووی كوردستان له‌سه‌ر به‌هاكانی خۆی دابنێت، په‌كه‌كه دهستێوهردانێكه له مێژوو. بۆ گه‌لان، باوه‌ڕییه‌كان، ژن و بنده‌سته‌كان په‌كه‌كه هیوایه. سه‌ركه‌وتنی ئیراده، دیموكراتی، ئازادی، یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه. بۆ گه‌لانی كوردستان كه له ڕووی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه تێكشكابوون، ناوی سه‌رله‌نوێ ژیانه‌وه‌یه كه به ڕوانگه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ بۆ ئازادی له هه‌موو بواره‌كانی ژیان گه‌شه‌ی كرد.»
كۆنگره‌ی گه‌ل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و په‌كه‌كه گه‌لی كوردی له‌و تێكشكاوییه هه‌ستانده‌وه سه‌رپێ و هێز و ئیراده‌ی پێبه‌خشین، هه‌میشه بووه‌ته ئامانجی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
«هۆكاری پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی ساڵی ١٩٩٩ش ئه‌مه‌یه. به‌رخۆدانی ڕێبه‌ر ئاپۆ له زیندانی ئیمڕاڵی، تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان به ڕوانگه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی له ده‌وری په‌كه‌كه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك و كۆنفیدڕاڵیزمی دیموكراتیك سیسته‌مێكی ئه‌لته‌رناتیڤی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ئافرێنێت، وه‌های كرد كه ڕێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه بۆ هه‌موو گه‌لان و مرۆڤایه‌تیی پێشكه‌وتوو ببنه هیوا.»
«بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌تووندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین»
دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنگره‌ی گه‌ل ده‌ستنیشانی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی هێزی ڕامان و ڕێكخستنی ڕێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه گه‌وره‌تر و بڵاوتر نه‌بێته‌وه، هێزه سه‌رده‌سته‌كانی سیسته‌می جیهانیی سه‌رمایه‌داری ئه‌م جاره هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كادیره پێشه‌نگه‌كانی په‌كه‌كه. ڕایگه‌یاند: «به ناوی گه‌لانی كوردستان، ئێمه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژی هاوڕێیانمان جه‌میل بایك، مووراد قه‌ره‌یلان و دووران كاڵكان به‌تووندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. ئه‌م بڕیاره ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان زیاتر له ده‌وری پێشه‌نگه‌كانی په‌كه‌كه كۆببێته‌وه و تێكۆشان گه‌ش بكات.»
«بۆ هه‌ڵوه‌شاندنی فاشیزم پێویسته ژن و لاوان بچنه نێو ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه»
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆنگره‌ی گه‌لدا هاتووه: «ده‌وڵه‌تی توركی مێتینگه‌ر بۆ ڕێگرتن له تێكۆشانی ئازادیی كوردستان و نه‌هێشتنی ته‌واوه‌تیی ده‌ستكه‌وته‌كانی، هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی خۆی به‌كاردێنێت. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه، ئێستا ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست له هێز و حاڵ كه‌وتووه. ڕژێمی ده‌وڵه‌تی فاشیست له‌نێو دۆخێكی هه‌ڵوه‌شێنه‌ری ئابووریدایه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنی سیسته‌می ده‌وڵه‌تی فاشیست. بۆ به‌دیهاتنی ئه‌مه، پێویسته له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بێ دابڕان به‌رده‌وامی به تێكۆشانی خۆمان بده‌ین. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بانگی ژن و لاوانی كوردستان ده‌كه‌ین كه بچنه نێو ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه و گه‌له‌كه‌شمان له‌نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشانی ئازادی به‌شێوه‌یه‌كی چالاك به‌شدار بێت.»
«ساڵی ٤١هه‌مین ده‌بێته ساڵی ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ»
كۆنگره‌ی گه‌ل باسی له‌وه كردووه، ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تیی، ئه‌خلاقی و ویژدانیی ئه‌وان ئازادیی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانه.
«له‌به‌رئه‌وه‌ی تێكۆشانه‌كه‌مان به‌رده‌وام به‌ره‌وپێش ده‌چێت، به هه‌ڵوه‌شانی ڕژێمی فاشیست كه له‌نێو قه‌یرانی ئابووریدایه، هه‌لومه‌رجی دیموكراتیبوون له توركیا په‌یدا ده‌بێت. ئه‌مه‌ش به واتای ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆیه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی ٤١هه‌مینی په‌كه‌كه ببێته ساڵی ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ، باوه‌ڕمان وایه كه میلیتانانی په‌كه‌كه، گه‌له‌كه‌مان و دۆستانمان چی پێویست بێت ده‌یكه‌ن. بۆ هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری، هه‌ڵوه‌شاندنی فاشیزم و ئازادیی كوردستان، له ساڵی ٤١هه‌مینی په‌كه‌كه‌دا پێویسته گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه تێكۆشانی خۆی گه‌ش بكات. هه‌ڵوه‌شاندنی ڕژێمی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست ڕێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له هه‌موو پارچه‌كان ده‌كاته‌وه و هه‌رێمه‌كه‌مان دیموكراتیك ده‌بێت.»
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆنگره‌ی گه‌لدا هاتووه: «به‌م بیروباوه‌ڕه‌وه پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی له گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو هاوڕێیانمان ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ساڵی ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو كه‌س له تێكۆشانی ساڵی ٤١هه‌میندا ده‌خوازین.»
s.m