له شه‌نگال گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه
له شه‌نگال گۆڕێكی دیكه‌ی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه كه چه‌ته‌كانی داعش كۆمه‌ڵكوژییان تێدا كردووه.
له شه‌نگال گۆڕێكی دیكه‌ی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه كه چه‌ته‌كانی داعش كۆمه‌ڵكوژییان تێدا كردووه.
له نزیك سایلۆی ناوه‌ندی شاری شه‌نگال له كاتی خه‌باتی دروستكردنی ڕێگه‌دا، خه‌باتكاران ئێسك و پروسكی چه‌ندین كه‌سیان دۆزیه‌وه. ڕاگه‌یه‌نرا له‌و شوێنه گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ هه‌یه و له كاتی هێرشی چه‌ته‌كانی داعش كۆمه‌ڵكوژی لێ كراوه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست نه‌كراوه، نازانرێت ته‌رمی چه‌ند كه‌س له‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌دا هه‌یه.
پێشتریش له شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری ٦٨ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر نه‌كراوه.
s.m