له سێیه‌مین ساڵیادی كوشتنیدا، له به‌رده‌م مناره‌ی چوار لنگ له ناوچه‌ی سووری ئامه‌د مه‌ڕاسیمی یادكردنه‌وه‌ی تاهیر ئه‌لچی سه‌رۆكی ژووری پارێزه‌رانی ئامه‌د به‌ڕێوه‌چوو. له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا تور‌كان ئه‌لچی هاوژینی تاهیر ئه‌لچی، نوێنه‌رانی ژووری پارێزه‌رانی دیلۆك، ئیزمیر، ئه‌نقه‌ره و یه‌كێتیی ژووری پارێزه‌رانی توركیا (TTB)، په‌رله‌مانتارانی پارتیی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ڕه‌مزیه تۆسوون، سه‌لچووك مزراكلی، مووسا فارسئۆغووللاری و زۆر پارێزه‌ری دیكه به‌شدار بوون.
مه‌ڕاسیمه‌كه به ڕێپێوانێك له به‌رده‌م دادگه‌ی ئامه‌د ده‌ستی پێكرد و تا به‌رده‌م مناره‌ی چوار لنگ به‌رده‌وام بوو. له ڕێپێوانه‌كه‌دا پۆسته‌ره‌كانی «هیچ تاوانێك نییه كه ده‌وڵه‌ت نه‌توانێت ڕوونی بكاته‌وه، به‌ڵكوو ئه‌و تاوانانه هه‌ن كه ده‌وڵه‌ت ڕوونی ناكاته‌وه». له كاتی چالاكییه‌كه‌دا پۆلیسی توركیا ده‌وری مناره‌ی چوار لنگی گرت. پاش ئه‌وه‌ی ئاپۆڕای گه‌ل گه‌یشته شوێنی دیاریكراو، ئاماده‌بوان گوێیان له وته‌كانی تاهیر ئه‌لچی گرت كه به‌ر له كوژرانی بۆ مێدیاكان لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی دابوو.
سه‌رۆكی ژووری پارێزه‌رانی ئامه‌د جیهان ئایدن وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و لێدوانی كاربه‌ده‌ستانی به‌بیرهێنایه‌وه كه ده‌یانگوت: «ئه‌م تاوانه ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه».
«گوتیان، به‌ڵام بوو به ٣ ساڵ و هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌ناوه. ٣-٤ قه‌وانی فیشه‌كیشیان كۆنه‌كردووه‌ته‌وه. چه‌ند دیمه‌نێكی كامێرا‌كان نه‌مان، هه‌ندێكیان خرا بوون و هه‌ندێكیشیان سڕانه‌وه. ڕاپۆرتی ده‌سته‌ی پشكنین هه‌تا ئێستا به‌بڕیار شاردراوه‌ته‌وه. به‌ڵێنیان دا، به‌ڵام جارێكی دیكه جێبه‌جێیان نه‌كرد. بكه‌ره‌كان هێشتا له‌نێو ئێمه‌دا به‌ئازادی ده‌سوڕێنه‌وه. دۆسیه‌ی تاهیر ئه‌لچی وه‌ك هه‌زاران دۆسیه‌ی دیكه‌ی بكه‌ر نادیار، هه‌ڵگیرا و ویستیان له‌بیریشی ببه‌نه‌وه. به‌ڵام ئێمه ڕێ به‌مه ناده‌ین.»
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا جیهان ئایدن گوتی، «ئێمه وه‌ك هه‌ڤاڵ و هۆگرانی تاهیر ئه‌لچی جارێكی دیكه ده‌ڵێین كه له‌گه‌ڵ دایكانی شه‌ممه‌ین، هاوخه‌می ئه‌وانین و له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی ئه‌وانین.»
s.m