له قه‌رس سه‌رله‌نوێ ده‌نگه‌كان ده‌ژمێردرێنه‌وه
له شاری قه‌رس كه هه‌ده‌په سه‌ركه‌وت، له‌سه‌ر داوای مه‌هه‌په سه‌رله‌نوێ ده‌نگه‌كان ده‌ژمێردرێنه‌وه.
له شاری قه‌رس كه هه‌ده‌په سه‌ركه‌وت، له‌سه‌ر داوای مه‌هه‌په سه‌رله‌نوێ ده‌نگه‌كان ده‌ژمێردرێنه‌وه.
پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئادار شاره‌وانیی شاری قه‌رسی باكووری كوردستانی به‌ده‌ستهێنا. به‌ڵام ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بیانوویه‌ك بخاته‌ڕوو ناڕه‌زایه‌تیی مه‌هه‌په‌ی قبووڵ كرد و بڕیاری دا سه‌رله‌نوێ ده‌نگه‌كان بژمێردرێنه‌وه.
هه‌ده‌په له ناوچه‌ی وه‌ستان تانه‌ی له ئه‌نجامه‌كان دا
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕێكخستنی هه‌ده‌په له ناوچه‌ی وه‌ستان-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی وان له به‌رانبه‌ر پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌زار و ٤٨ ده‌نگ تانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ناوچه‌كه دا. هه‌ده‌په له ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان سكاڵای تۆمار كرد و بڕیاره هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت.
s.m