له مه‌خموور مه‌ڕاسیمێك بۆ شه‌هید دۆغان تۆری ساز كرا
له وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له قه‌زای مه‌خمووری باشووری كوردستان مه‌ڕاسیمێك بۆ تێكۆشه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان شه‌هید عوسمان كاپڵان (دۆغان تۆری) ساز كرا.
له وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له قه‌زای مه‌خمووری باشووری كوردستان مه‌ڕاسیمێك بۆ تێكۆشه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان شه‌هید عوسمان كاپڵان (دۆغان تۆری) ساز كرا.
عوسمان كاپڵان (دۆغان تۆری) كه ساڵانی دوور و درێژ له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستاندا تێكۆشانی كرد و ڕه‌نجێكی گه‌وره‌ی دا، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی سه‌خت دوێنێ له هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
ته‌رمی دۆغان تۆری به كاروانێكی ئۆتۆمبێل گوازرایه‌وه وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌ی جوودی له مه‌خموور و له لایه‌ن سه‌دان كه‌سه‌وه پێشوازی لێ كرا. له سازیی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان مه‌ڕاسیمێك ساز كرا و به خوله‌كێك ڕێزگرتن له گیانی شه‌هیدانی ئازادیی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
عه‌زیز هه‌زه‌خ له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا قسه‌ی كرد و باسی له تێكۆشانی دۆغان تۆری كرد. هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌كه‌ی و گه‌لی كورد كرد و گوتی، «شه‌هید دۆغان كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ها بوو كه به هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانییه‌وه خۆی له‌گه‌ڵ گه‌ل ڕێكخستبوو و ژیانی خۆی له خزمه‌تی تێكۆشانی گه‌له‌كه‌یدا به‌كارهێنا.»
ناسنامه‌ی شه‌هید دۆغان تۆری
ناسناو: دۆغان تۆری
ناو و پاشناو: عوسمان كاپڵان
ناوی دایك و باوك: به‌هیه - ئه‌حمه‌د
شوێن و كاتی له‌دایكبوون: بوزبور - هه‌زه‌خ ١٩٥٦
كات و شوێنی به‌شداربوون: ١٩٩٢ ئه‌ده‌نه
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٠ی شوباتی ٢٠١٩ هه‌ولێر، به‌هۆكاری نه‌خۆشییه‌كی سه‌خت
s.m