له هه‌ولێر دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان مانگرتنی بێ واده ده‌ستی پێكرد
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له هه‌ولێر ناسر یاگز دژی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ئۆجالان ده‌ستی به مانگرتنی بێ واده كرد.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له هه‌ولێر ناسر یاگز دژی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ئۆجالان ده‌ستی به مانگرتنی بێ واده كرد.
له هه‌رێمی كوردستان پشتگیری بۆ له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په كه ماوه‌ی ١٦ ڕۆژه له زیندانی ده‌وڵه‌تی تورك مانی له خواردن گرتووه، به‌رده‌وامه. گیوڤه‌ن له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌م مانگرتنه‌ی ده‌ستپێكردووه.
نوێنه‌رانی هه‌ده‌په له هه‌ولێر كه ڕۆژی ٢١ی تشرینی دووه‌م\٣٠ی گه‌ڵاڕێزان مانگرتنیان ده‌ستپێكردبوو، ئه‌مڕۆ ڕایانگه‌یاند مانگرتنی بێ واده ده‌ستپێده‌كه‌ن. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌ده‌په‌ی هه‌ولێر ناسر یاگز ده‌ستی به مانگرتن له خواردنی بێ واده كرد. ناوبراو ڕایگه‌یاند، «هه‌تا گۆشه‌گیریی ڕێبه‌ری په‌كه‌كه عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌ڵده‌گیرێت، به‌رده‌وام ده‌بم له مانگرتن.»
گرووپی دووه‌م ده‌ستی به مانگرتن كرد
مانگرتن له خواردن له نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په‌ی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١١ ڕاده‌ستی گرووپی دووه‌م كرا. مزگین ئاری نوێنه‌رێكی هه‌ده‌په له هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه مانگرتنه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی هه‌ڵده‌گیرێت.
s.m