له گه‌ڤه‌ر ٨ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی گه‌ریلا له ناوچه‌ی چارچه‌لا-ی سه‌ر به شاری گه‌ڤه‌ر له باكووری كوردستان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سه‌ربازانی توركیا و له ئه‌نجامدا لایه‌نی كه‌م ٨ سه‌رباز كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی گه‌ریلا له ناوچه‌ی چارچه‌لا-ی سه‌ر به شاری گه‌ڤه‌ر له باكووری كوردستان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سه‌ربازانی توركیا و له ئه‌نجامدا لایه‌نی كه‌م ٨ سه‌رباز كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له باشووری كوردستان و جۆله‌مێرگ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ٨ سه‌ربازی سوپای توركیای داگیركه‌ر له شاری گه‌ڤه‌ری سه‌ر به جۆله‌مێرگ كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
«له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی توركیای داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجامدان. زانیاریی به‌رفره‌وان ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كان:
٥ی ئهیلوول\١٤ی خه‌رمانان كاتژمێر ٧:١٠ هێزه‌كانمان له ناوچه‌ی برادۆستی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان له باشووری كوردستان، دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی لێلیكان چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له دوو قۆڵه‌وه گورزی تووند له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی دوژمن درا. ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌و چالاكییه‌دا كوژران و بریندار بوون ڕوون نه‌بوویه‌وه. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه تۆپبارانی ناوچه‌كه‌یان كرد.
ئێواره‌ی ٤ی ئهیلوول\١٣ی خه‌رمانان سوپای توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌ی چهرچهلا-ی سه‌ر به شاری گه‌ڤه‌ری پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ هێرشێكی تووندی ئاسمانییان كرده سه‌ر گردی چارچه‌لا. سوپای توركیای داگیركه‌ر له دوای بۆمبارانه‌كه به كۆپته‌ری جۆری سكۆرسكی سه‌ربازه‌كانی خۆی له ناوچه‌كه دابه‌زاند. هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیدا به‌ره‌به‌یانیی ٥ی ئهیلوول\١٤ی خه‌رمانان له دژی سه‌ربازان هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكرد و چالاكییان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا ٨ سه‌ربازی دوژمن كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان بریندار بوون. سوپای توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به چه‌ند كۆپته‌رێكی سكۆرسكی ته‌رمی سه‌ربازه‌كان و برینداره‌كانی خۆی له ناوچه‌كه هه‌ڵگرته‌وه. حكوومه‌تی فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په و مێدیاكهیان، به ڕێ و ڕێبازی شه‌ڕی تایبه‌ت هه‌وڵیاندا ئه‌و گورزانه‌ی به‌ر سوپای توركیا كه‌وتوون له چارچه‌لا بشارنه‌وه. له هه‌موو لێدوانه‌كانیاندا باسی ژماره‌یه‌كی زۆری زیانه‌كانی گه‌ریلایان كرد و وه‌هایان پیشاندا كه ئه‌وان سه‌ركه‌وتوو بوون. سوپای تورك كه زۆری لێ كوژران، به ڕێبازی شه‌ڕی تایبه‌ت ژماره‌ی كوژراوه‌كانی خۆی له كۆمه‌ڵگه ده‌شارێته‌وه.
هێزه‌كانمان ڕۆژی ٤ی ئهیلوول\١٣ی خه‌رمانان له دژی سه‌ربازانی سه‌ر گردی خهرهگۆلێ له ناوچه‌ی چه‌لێی سه‌ر به جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. گورزی تووندیان له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن دا، به‌ڵام ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس و هاوه‌ن تۆپبارانی ناوچه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م-یان كرد. به‌هۆی بۆمبارانه‌كه ئاگر له هه‌رێمه‌كه كه‌وته‌وه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.»
s.m