لەشەنگال گۆڕێکی بەکۆمەل دۆزرایەوە
لە ناوچەی تل عوزێر سەربە شەنگال گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە، کە قوربانییەکان بە فیشەک کوژراون.
لە ناوچەی تل عوزێر سەربە شەنگال گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە، کە قوربانییەکان بە فیشەک کوژراون.
ئەمڕۆ لە ناوچەی تل عوزێرسەربە شەنگال گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە، کە تەرمی پێنج تا هەشت کەسی تێدایە.
شەکر مەلیحمەڤ، بەڕێوەبەری ناوچەی تل عوزێر ڕایگەیاند: پێشترزانیاریمان بۆ هاتبوو کە دوو گۆڕی بەکۆمەڵ لە تل عوزێرهەن، ئەمڕۆ لە حەوزی ئاوی مەلەک ئێسکوپروسک-ی پێنج تا هەشت کەس دۆزرانەوە، بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هەموو ئەوکەسانە بە فیشەک کوژراون.
ناوبراو بە پێی ئەو زانیاریانەی پێمان گەیشتووە گۆڕێکی دیکەش لە ناوچەی تل عوزێر هەیە، لێکۆڵینەوەکانیش بۆ دۆزینەوەی گۆڕەکان بەردەوامە.
ک-ش