ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارکی لەیلا قاسم لە شارۆچکەی کەلاری-ی باشووری کوردستان، کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەنووسان وچالاکانی مەدەنی، دژ بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس شیروان شیروانی و ھاوڕێکانی لە سنوری بادینان لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە، گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و داوای ئازادکردنی گیراوەکانیان کرد.
لە گردبوونەوەکەدا چالاکوانان ئاماژەیان بەوەدا: دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسان وچالاکوانان، بە بیانوو وپاساوی گێرەشێوێنی وسیاسی و بێبنەما، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمەوە، دیاردەیەکە، کە زۆرجاردووبارە دەبێتەوە، بەڵام گەل لەوە تێدەگات، کە ئەم هەوڵانە بۆ لێدان و کپکردن و لەناوبردنی دەنگە بوێر و ئازادەکانی ناوکۆمەڵگایە.
جێگەی ئاماژەیە، دوای ئەوەی کە دەوڵەتی تورکیا لە٢٣ی کانوونی دوویەم لە دێرەلووک-ی بادینان کۆمەڵکوژییەکی ئەنجامدا، هاووڵاتیان لە ٢٦ی کانوونی دوویەم دژی ئەو کۆمەڵکوژییە ڕاپەڕین و چونە سەر بارەگایەکی دەوڵەتی تورک و سوتاندیان، لەوڕاپەڕینەدا ٢هاووڵاتی شەهید بوون.
ک-ش