لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنێکی لێپرسینەوەدا کە لە لایەن داواکاری گشتی شاری ئامەدەوە بڕیاری لەسەر درابوو، دوێنێ هەر یەک لە ئەشرەف مامەدۆغلو ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە، رەمەزان دەنگین ئەندامی ئەنجومەنی دەبەپە، گوڵستان نازلیئەر ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی رۆسا، حەسەن کالە ئەندامی بەڕێوبەرایەتی هەدەپە، حەسەن خەیری ئەڕئۆغلۆ سەرۆکی لقی یەکی دیسک- گەنەل ئیشی ئامەد و ئەشرەف گولەر هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی رەزان دەستگیر کرابوون و ئەمڕۆ رەوانەی دادگای سزای سولح کران و بە ئیدیعای "ئەندامی رێکخستنن" سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندرا و رەوانەی بەندیخانە کران.
سوزان ئیشبیلەن ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی روساش بە هۆی نەخۆشیەکەیەوە، بە مەرجی پشکنینی پزیشکی ئازاد کرا.
ز.ش