لە ئاگری ٤ کەس دەستگیر کران

دوێنێ هێزەکانی پۆلیسی تورک لە ناوەندی شاری ئاگری هەڵیان کوتایە سەر ماڵی چەندین هاوڵاتی و لە ئەنجامدا ٤ کەس دەستگیر کران کە یەکێکیان نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی شارەکە بوو.

 لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی دوێنێ هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیان کوتایە سەر ماڵەکانی ناوەندی شاری ئاگری. لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا، ٤ کەس لە ماڵەکانیان برانە دەرەوە کە یەکێکیان نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئاگری بوو بە ناوی ئاتیلا ئۆزبەی.

ناوی ئەو کەسانەی دەستگیر کراون بریتیە لە: ئەمین یڵدز ئەندامی کۆردیناسیۆنی سەندیکای رەنجدەرانی کۆمەڵایەتی، کامەران باریشەر و مەمیش ئاراس.

ز.ش