لە سلێمانی ژماردنەوەی دەنگەکان دەستپێدەکات

ژماردنەوەی دەنگەکانی ١٨٠ سندوقی پارێزگای سلێمانی و زیاتر لە ٤٠ سندوقی ئاوارەکانی دانیشتیووی سنووری سلێمانی کە سلاكای لەسەر تۆمار کرابوو دەستپێبکات.

بڕیارە وایە سبەینێ دەنگەکانی زیاتر لە ٢٢٠ سندوقی دەنگدان لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە هۆڵی ئاشت-ی سلێمانی دەستپێبکات.

لە ژماردنەوەی دەنگەکاندا، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوەکان، لایەنە سیاسییەکان و ڕۆژنامەنووسان 'بەبێ بوونی کامێرا'، دەتوانن ئامادەی پرۆسەکەبن.

بەپێی زانیارییەکان، ژماردنەوەی دەنگەکانی ١٨٠ سندوقی سلێمانی و زیاتر لە ٤٠ سنوقی دەنگی ئاوارەکانی سنووری سلێمانی ماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژ دەخایەنێت.

هەروەها لە پارێزگای کەرکوکیش ژماردنەوەی ئەو سەندوقانەی کە سکاڵای لەسەر بوو ئەنجامدرا.

تائیستا ئەنجامەکان بەفەرمی ڕانەگەینراوە، بەلام بەرپرسانی یەکیەتیی باس لەوە دەکەن کە ژمارەی کورسییەکانیان وەک خۆی ماوەتەوە و بگرە دەنگەکانیشمانزۆری کردووە.

یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە هەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق-دا بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لە پارێزگای کەرکوک شەش کورسیی بەدەستهێنا.

ک-ش