لە شاری وان گۆشەگریی سەر رێبەر ئاپۆ شەرمەزار کرا
لە شاری وانی باکوری کوردستان، بە مەبەستی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدولا ئوجالان رێبەری گەلی کورد، زنجیرەیەک چالاکی ئەنجامدرا.
لە شاری وانی باکوری کوردستان، بە مەبەستی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدولا ئوجالان رێبەری گەلی کورد، زنجیرەیەک چالاکی ئەنجامدرا.
یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید باران دێرسم و شەهید نودا کارکەر بە مەبەستی رسواکردنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان، لە شاری وان ریزەیەک چالاکییان ئەنجامدا.
یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید باران دێرسم و شەهید نودا کارکەر لە راگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد، لە رۆژی ١ی کانونی دووهەمی ٢٠٢٠ لە گەڕەکەکانی شابانی و کۆییچی و سوبجان-ی سەر بە ناوچەی ئارتێمەتان و گەڕەکی خاچۆرت-ی سەر بە ناوچەی ئارموشی شاری وان لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەرایەتی چالاکییان ئەنجامداوە.
لە بەردەوامی راگەیێنراوەکەدا هاتووە: "لە کاتێکدا یەکینەکانمان بانگەوازیان بۆ گەل دەکرد کە لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ بێدەنگ نەمێنن، زرێپۆشەکانی سوپای دوژمن ویستیان بێنە ناو گەڕەکەکە، بەڵام هێزەکانمان بە بۆمبی دەستی و فیشەکی هەوایی، وڵامیان دانەوە.
دوژمن گەڕەکەیان گەمارۆدا و بۆمبی فرمێسک رێژیان بەکار هێنا. یەکینەکانمان بە سەلامەتی گەیشتنە بارەگاکانیان.
یەکینەکانمان بە تایبەت بانگەوازییان ئاڕاستەی گەنجان کرد کە لە هەر جێگایەک هەن، بەشداری ریزەکانی تێکۆشان ببن و هەموو کەسێک لە ساڵی ٢٠٢٠ تێکۆشان گەشتر بکەن و گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ و فاشیزم هەڵوەشێنن."
ز.ش