دوانیوەڕۆی ئەمرۆ، لە پارکی پیرەمێرد، لە شارۆچکەى قەڵادزێ-ى ئیدارەى ڕاپەڕین، بەشێک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەلی مەدەنی شارۆچکەی قەڵادزێ و چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕۆژنامەنووسان، گردبوونەوەیەکیان بۆ شەرمەزارکردنی بریارەکەی ئەمەریکا، دژ بە سەرکردەکانی پەکەکە و کەجەکە، ئەنجامدا.
لە گردبوونەوەکەدا، ڕاگەیەندراوى هاوبەشى بەشداربووانى گردبوونەکە لەلایەن سابیرعەبدوڵا، خوێندرایەوە کە تێیدا ئاماژە بەوەکرابوو، کە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا دواى کۆبونەوەى لە گەڵ بەرپرسانى تورکیا و دواى ڕەوایەتیدان بەو پێشێلکاریانەى تورکیا، کە دەرهەرق بە گەلى کورد دەیانکات و وێڕاى چاوپۆشى کردن لێیان بۆ ڕازى کردنى تورکیا بڕیارى خەڵات کردنى هەرکەسێکى داوە کە ناو نیشانى هەر یەکە لە هەڤاڵان ( جەمیل بایک- موراد قەریلان- دوران کاڵکان ) ئاشکرا بکات.
لە کۆتایی گردبوونەوەکە ئامادەبووان بە دروشمی، ئێمە شۆرشگێرەکانمان نافرۆشین، شۆرشگێران لە ناو دڵی ئێمەدان، بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانگێری- بەڵێ بۆ یەکێتی نەتەوەیی.
ک-ش