لە مێرسین و ئیدر کودەتای ئاکەپە و مەهەپە شەرمەزارکرا

ژنانی هەدەپە، تەژەئا و هەدەپە لە میرسین و ئیدر، سیاسەتی دیلگرتن و لێسەندنەوەی مافی پارێزبەندی پەرلەمانتارانیان شەرمەزار کرد.

لێسەندنەوەی مافی پارێزبەندی لەیلا گیوڤەن و موسا فارسئۆگوللاری پەرلەمانتارانی هەدەپە لە لایەن ژنانی هەدەپە، تەژەئا و هەدەپە شەرمەزارکرا.

ژنان هەوڵیاندا لەبەردەم باڵەخانەی هەدەپە لە میرسین لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتەوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام بدەن، بەڵام پۆلیسی تورک ڕیگریان کرد.

ژنان تەئکیدیان لەسەر چالاکیەکە کردەوە و لە هۆڵی باڵەخانەکە راگەیەنراوەکەیان خویندەوە.

گولبەهار شۆفەر هاوسەرۆکی هەدەپەی مێرسین وەبیریهێنایەوە کە ئەنیس بەربەریئۆغلۆی جەهەپی بەهەۆی کۆرۆناوە ئازادکرا، بەڵام پەرلەمانتارانی هەدەپە ئازاد نەکران و ئەوەش بەشێکە لە هێرشەکان بەرانبەر پارتەکەیان.

شۆفەر وتی،"ئێمە ئەم هەڵوێستە فاشیتە قبوڵ ناکەین. فاشیزم بە تەنها کێشەی هەدەپە نییە. یان پێکەوە ڕزگار دەبین یان پێکەوە تێکدەشکێین."

هەروەها باسی ئەوەشکرا، ئەو کودەتایەی لە پەرلەمانکرا لەدژی هەموو ژنانە و هیچ کاتێک دەست لە تێکۆشان هەڵناگرن.

ئیدر

چالاکوانانی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد و ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی هەدپە لەبەردەم باڵەخانەی هەدەپەی ئیدر ڕاگەیەنراوێکیان خوێندەوە.

ئوزلەم تۆزوک بە ناوی ژنانەوە ڕاگەیەنراوەکەی خوێندەوە و ڕایگەیاند، لەیلا گیوڤەن ئیرادەی ژنانە و وتی،"هیچ دەسەڵاتێکی فاشیست ناتوانێت تێکۆشانی ژنان ئاستەنگ بکات. ئێمە دووبارەی دەکەینەوە کە لەیلا ئیرادەی ئێمە و ئێمە لەبەرانبەر دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەکەمان بێدەنگ نابین."

ف.ق