لە هێرشی دەوڵەتى تورکدا زیانێکى زۆر بەر مزگەوتێکی ناوچەی چۆمان کەوت

فڕۆکە جەنگییەکانى سوپای تورکی داگیرکەر گوندی رەزوێلکە-یان لە ناوچەى چۆمان لە باشووری کوردستان بۆردومانکرد. بەهۆی ئەو هێرشەوە زیانێکى زۆر بە مزگەوتى گوندەکە گەیشت.

رۆژنیوز بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورک لە دەورووبەری کاتژمێر ١٩:٠٠ ی شەوی رابردوودا گوندی رەزوێلکە-یان لە ناوچەى قەسرێى سەر بە قەزای چۆمان لە پارێزگاى هەولێر بۆردومانکرد.

ئاماژە بەوە دەکرێت، لەو بۆردومانەدا زیانێکى زۆر بەر مزگەوتى گوندەکە گەیشتووە و ئاگریش بەربووەتەوە دارستان و پوش و پاوانی ناوچەکە.

ژ.ت