لە چۆمان بۆ یادی کۆڕەو پێشانگایەکى وێنەکێشان بەڕێوەچوو

لە قەزای چۆمانیی سەر بە پارێزگای ھەولێر پیشانگایەکی تایبەت بە کۆڕەوە مەزنەی گەلی کوردەوە کرایەوە.

لەلایەن بەشی رۆشنبیری و ھونەری چۆمان، بە بۆنەی كۆڕەوی ملیۆنی گەلی كوردستان لە ساڵی ١٩٩١ و لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد و هاوڕێکانى، کە دوو یادی مەزنن لە مێژووی كورد دا و بوونە وەرچەرخانی گەورە لە خەباتی گەلی کورد دا، پێشانگایەکى وێنەکێشان بەڕێوەچوو.

بە ئامادەبوونی چین و توێژەکان و دام دەزگا حکوومییەکان و گەنج و لاوان و رۆژنامەنووسان و ژنان پیشانگایەکی تایبەت بە کۆڕەوە مەزنەکە رێکخرا.

لە پیشانگاکەدا چەندین وێنەی تایبەت بە قازی محەمەد و کۆڕەوە مەزنەکە نمایشکران.

ر.م