منداڵانێک کە چاوەکانیان پڕە لەهیوای ژیان

منداڵانی کۆچەر کەلەگەل بنەماڵەکانیان ڕوویان لە کوێستانەکان-ی کوردستان کردووە چاویان پرە لە هیوای ژیان. مرۆڤ لەنێو چاوەکانیاندا هیوایەکی گەورە بە ژیان دەبینێت.

ئەو منداڵانەی کە لەنێو کوێستانەکاندا بەئازادی دەگەڕن،هەندیكیان لە لە کوێستانەکان لە دایک بوونە وهەندێکیان لەنێو شارەدا. بەهاتنی وەرزی هاوین لەگەل بنەماڵەکانیاندا لەگەل مەڕوماڵاتەکانیان بەرەو کوێستانەکان بەڕێ دەکەون و بە ئامانجی ئەوەی بەرەو چیا وکویستانەکانی کێڵەشین، گۆشینەوە، خنیرە و لۆلان هەڵكشین. منداڵەکانێش-یان لەگەڵ خۆیان دەبەن. ئەو کۆچە کورت مەودایە جیگای دلخۆشی منداڵانە .

ئەومندالانەی کە هاتوونەتە کوێستاننەکان بە هەمووجۆش وجیهانی تایبەتی منداڵی لەدەوروبەری ڕەشماڵەکان دەست دەکەن بە یاری کردن. دەموچاوە گەشەکانیان بە هۆی ئاوی ساردی بەفراوەکان و تیشکی خۆرەتاوی هاوینەوە سووتاوە. هەرجار کە مرۆڤ سەیردەکات مندالان بوونەتە هاوریی چەند قاز ومریشک و بەرخە ساوا و کاتی خۆیان لەگەل ئەوان تێپەڕدەکەن.ئەوە نیسان دەدات کە پێوەندییەکی پتەو لەنێوان مرۆڤەکان وژینگە دروست بووە.

زۆرجار ژیانی کۆچەری و وادەکات کە منداڵانی کویستانەکان لە پرۆسەی خوێندن وفێر بوون دوور بکەونەوە. بەڵام ئەوان جۆرە خویندنگەیکی تر بەردەوام دەکەن کە بەدەستی هەموو کەس ناکەوێت ئەویش خویندگەی ژیان و تیکەڵ بوون بە سروشتە، کە سروشت ئەوان فێری وانەی ژیان وژیانەوە دەکات.

هەرچەندە کە ئەو ژیانە بەپێی تەمەنی ئەوان جودایە بەلام هەرکاتێک باش سەیری چاو وڕوخساری منداڵان دەکات بەڕوونی بۆی دەردەکەوێت کە هیوای ژیان لەنێو چاوانیاندا هاوار دەکات.

بەڵام بەهۆی هێرشیداگیرکارانە و بۆردمانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەرهەرێمەکە، منداڵان بەترسەوە سەیری ئاسمان دەکەن و خۆیان دەخەنە باوەشی دایکیان.

ک-ش