ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلا ئاشكرا كرا كه‌ له‌ جوودی شه‌هید بوون

هه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه‌ ١٨ی حوزه‌یران\٢٨ی جۆزه‌ردان له‌ هه‌رێمی جوودیی شرناخ شه‌هید بوون.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه‌ له‌ ١٨ی حوزه‌یران\٢٨ی جۆزه‌ردان له‌ هه‌رێمی جوودیی شرناخ شه‌هید بوون.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه‌: «١٨ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨، له‌ ناوچه‌ی ناڤا نێر-ی مه‌یدانی لادێی ڕه‌مۆ-ی چیای جوودی له‌ شرناخ، له‌ كاتی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر كه‌ به‌ پشتگیریی هێزی ئاسمانی ده‌یكرد، شه‌ڕ ڕوویدا. شه‌ڕ ته‌واوی ڕۆژه‌كه‌ به‌رده‌وام بوو و به‌ به‌رخۆدانی هێزه‌كانی گه‌ریلامان گورزی تووند له‌ داگیركه‌ران درا. هێزه‌كانی داگیركه‌ر كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ كوژرا، به‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی و كۆپته‌ری جۆری كۆبرا بۆمبارانی هه‌رێمه‌كه‌یان كرد. له‌ شه‌ڕدا ٦ هه‌ڤاڵمان كه‌ قاره‌مانانه‌ و فیداییانه‌ شه‌ڕیان كرد، شه‌هید بوون.»

ناسنامه‌ی شه‌هیدان:

ناسناو: دیار بابات
ناو و پاشناو: فه‌همی بابات
شوێنی له‌دایكبوون: شرناخ
ناوی دایك و باوك: ئه‌لیف - حاجی
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٨ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ - شرناخ

ناسناو: هاروون جیزره‌
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د عه‌لی ئۆگووز
شوێنی له‌دایكبوون: شرناخ
ناوی دایك و باوك: فاتمه‌ - عه‌بدولغه‌فوور
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٨ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ - شرناخ

ناسناو: ژێهات ڕۆژهه‌ڵات
ناو و پاشناو: سه‌جاد جیهانگی ڤیجه‌د
شوێنی له‌دایكبوون: سه‌لماس
ناوی دایك و باوك: حه‌نیفه‌ - جیهانگی
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٨ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ - شرناخ

ناسناو: شاهان چاتاك
ناو و پاشناو: یاڤووز ئه‌رسلان
شوێنی له‌دایكبوون: وان
ناوی دایك و باوك: مه‌ریه‌م - عه‌لائه‌دین
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٨ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ - شرناخ

ناسناو: تێكۆشه‌ر دژوار
ناو و پاشناو: هه‌مزه‌ كزل
شوێنی له‌دایكبوون مێرسین
ناوی دایك و باوك: نه‌عیمه‌ - عه‌بدولره‌حمان
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٨ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ - شرناخ

ناسناو: تۆلهلدان ژیان
ناو و پاشناو: ڕۆناهی مووتلوو
شوێنی له‌دایكبوون: مووش
ناوی دایك و باوك: نووریه‌ - ئه‌حمه‌د
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٨ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ - شرناخ

s.m