ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌كی شه‌هید ئاشكرا كرا
ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌ك كه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له ناوچه‌ی قووبین-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی ئێلح شه‌هید بووبوو، ئاشكرا كرا.
ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌ك كه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له ناوچه‌ی قووبین-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی ئێلح شه‌هید بووبوو، ئاشكرا كرا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: «١ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨\١٠ی گه‌ڵاڕێزان له ناوچه‌ی قووبین-ی ئێلح، گرووپێكی هه‌ڤاڵانمان كه ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرد، ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی دوژمن بوونه‌وه و شه‌ڕ ڕوویدا.»
هه‌په‌گه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه كه چه‌ند سه‌ربازی دوژمن كوژراو و بریندار بوون. ئاشكراشی كردووه، له‌و شه‌ڕه‌دا ههڤاڵێكیان به ناوی ئیبراهیم ساری (بۆتان كایائالپ) كه خه‌ڵكی شاری ئامه‌ده تا دوایین فیشه‌كی قاره‌مانانه شه‌ڕی كردووه و دواتر شه‌هید بووه.
هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی تێكۆشانی ئه‌و گه‌ریلا شه‌هیده ڕایگه‌یاند: «له‌نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێز و قوربانیدهردا له‌دایكبووه. هاوڕێمان ئیبراهیم هێشتا بچووك بوو كه هه‌ستی به ڕاستینه‌ی كوردستان كرد و ژیانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بونیاد نا كه له ئاستی شه‌هیداندا بێت. هه‌ر كه گه‌وره بوو ڕق و تووڕه‌ییه‌كه‌ی له دژی دوژمنیش زیاد بوو. هاوڕێ ئیبراهیم ساڵی ٢٠١٢ هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا، له زۆر مه‌یدانی جه‌نگدا به پراكتیك سه‌ركه‌وتوانه بووه هاوڕێبازی نه‌ریتی فیدایی. بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی شه‌هیدان بكاته‌وه ڕووی له قووبین كرد و له‌وێش چووه ڕیزی كاروانی نه‌مران. هاوڕێ ئیبڕاهیم كه عه‌شقی ڕێبه‌رایه‌تی هه‌ر له دڵدا بوو، به پێداگرییه‌وه به‌ره‌و پیری قورسترین ئه‌ركه‌كانی چوو. تاكه ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م تێكۆشانه سه‌ربخه‌ین. با سه‌ری خانه‌واده‌ی وه‌ڵاتپارێزی كایائالپ و ته‌واوی گه‌لی وه‌ڵاتپارێزمان ساخ بێت. ئێمه خاوه‌نداره‌تی له یادی شه‌هیدانی خۆمان ده‌كه‌ین.»
s.m