نەپەگە پیرۆزباییەکى بۆ چالاکییە "سەرکەتوانەکەى" ئاگری بڵاوکردەوە

فەرماندەیى بڕیارگەى ناوەندیى پاراستنى گەل (نەپەگە)، پیرۆزبایى لە فەرماندەیى ئەیالەتى سەرحەد کرد، کە لە ناوچەى بازید لە ئاگرى چالاکییەکى "سەرکەوتوانەیان" لە دژى سوپاى تورکیا ئەنجامداوە.

فەرماندەیى بڕیارگەى ناوەندیى پاراستنى گەل (نەپەگە)، پیرۆزبایى لە فەرماندەیى ئەیالەتى سەرحەد کرد، کە لە ناوچەى بازید لە ئاگرى چالاکییەکى "سەرکەوتوانەیان" لە دژى سوپاى تورکیا ئەنجامداوە.

فەرماندەیى بڕیارگەى ناوەندیى نەپەگە پیرۆزباییەکى بۆ فەرماندەیى ئەیالەتى سەرحەد بڵاوکردەوە.

دەقى پیرۆزباییەکە

هێزەکانتان لە ئەیالەتى سەرحەد، رۆژی ٢٠ى ئایار / ٣٠ى گوڵان لە شارۆچکەى گیوربولاک لە ناوچەى بازیدی ئاگری لە دژى هێزە داگیرکەرەکانى تورک، هێزى تایبەتى جەندرمە (JOH) چالاکییەکى سەرکەوتوانەیان ئەنجامدا و پەیامى خۆیان بە دۆست و دوژمن گەیاند.

لەو چالاکییەدا، کە هێزەکانى ئێوە بە ڕێبازى فیدایانە ئەنجامیانداوە، گورزێکى قورس لە هێزەکانى دوژمن درا و هێزەکانى دوژمن کوژراوێکى زۆریان لێکەوتووەتەوە.

ئەو گورزە لەو هێزە درا، کە بەویدا تێدەپەڕین و ئەوەش وەڵامێکى پێویست بوو بۆ هێزە ئاسمانى و زەمینییەکان، کە کاریان ئەوەیە لە ئاسمان و زەوییەوە چاودێریى هەموو شتێک بکەن و دەستوەردانی خێرا ئەنجام بدەن، بەڵام ئەو چالاکییە دەستەوەستانی کردن.

لەبەر ئەو ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییە سەرکەوتوانە، بە ناوى بەڕێوەبەریى بزووتنەوەکەمانەوە، پیرۆزبایى لە فەرماندەکانتان، تیمى تۆڵەسێنى شەهید رێزان و شەهید یڵماز، کە چالاکییەکەیان ئەنجامداوە و هەموو هێزەکانتان لەو ئەیالەتەدا دەکەین و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

ئەو ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییە بە تاکتیک و رۆحی فیدایى ئاپۆیى سەردەم ئەنجامدرا. ئێمە بەڕێز و خۆشەویستیەوە سڵاو دەنێرین بۆ هەموو ئەو هاوڕێیانە، کە ڕەنجیاندا بۆ ئەنجامدانى ئەو ئۆپراسیۆنە. لەم سەردەمە گرنگ و مێژووییەی تێکۆشانەکەماندا، سەرکەوتن بۆ ئەرک و بەرپرسیارێتیى شۆڕشگێڕانەى پیرۆزتان دەخوازین.

ر.م