هه‌په‌گه: له ئاگری ٤٥ ئه‌ندامی تیمی تایبه‌تی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ئاشكرای كرد كه له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلاكان له ٢٠ی گوڵان\٣٠ی بانه‌مه‌ڕ له ئاگری، ٤٥ ئه‌ندامی تیمی تایبه‌تی جه‌نده‌رمه كوژراون.
هه‌په‌گه ئاشكرای كرد كه له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلاكان له ٢٠ی گوڵان\٣٠ی بانه‌مه‌ڕ له ئاگری، ٤٥ ئه‌ندامی تیمی تایبه‌تی جه‌نده‌رمه كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكیی گه‌ریلا له هه‌رێمی ئاگریی باكووری كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه:
ڕۆژی ٢٠ی ئایار\٣٠ی بانه‌مه‌ڕ كاتژمێر ٧:٣٠، هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیدا له شارۆچكه‌ی گوربوولاك-ی ناوچه‌ی بازید-ی ئاگری له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كی به‌رفره‌وانیان ئه‌نجامدا. هێزه‌كانمان له ئه‌نجامی هه‌واڵگرییه‌كی تایبه‌تدا چاودێری ئه‌و ئۆتۆبووسهیان كرد كه تیمه‌تایبه‌ته‌كانی جه‌نده‌رمه (JOH)ی تێدابوون، دواتریش هێرشیان كرده‌سه‌ر. به گورزی توند، ئه‌و ئۆتۆبووسه تێكشكێندرا كه ئه‌ندامانی تیمی تایبه‌تی تێدابوون. له‌م چالاكییه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ڕوونكراوه‌ته‌وه ٤٥ ئه‌ندامی تیمه‌تایبه‌ته‌كانی جه‌نده‌رمه كوژران.
له دوای چالاكییه‌كه سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ویستیان هێرش بكه‌نه سه‌ر شوێنی چالاكی. هێزه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه له ئۆتۆمبێلهزرێپۆشهكانیان دا و ناچاریان كردن بكشێنه‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه كۆپته‌ره‌جه‌نگییه‌كانی جۆری ئاتاك كه ده‌یانویست هێرش بكه‌نه سه‌ر شوێنی چالاكییه‌كه، بوونه ئامانجی هێزه‌كانمان. هێزه‌كانی ئێمه به‌سه‌ركه‌وتوویی له كۆپته‌رێكی جۆری ئاتاك-یان دا و زیانی پێگه‌یشت و ناچار بوو بكشێته‌وه. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر دانی نیوه‌ڕۆ هه‌تا ئێواره كاتژمێر ١٦ به ئۆبوس و هاوه‌ن تۆپبارانی ناوچه‌كه‌ی كرد و سهربازهكوژراو و برینداره‌كانیان به كۆپته‌ری سكۆرسكی و ئامبولانس گواسته‌وه. هه‌روه‌ها پاشماوه‌ی ئۆتۆبووسه تێكشكاوهكهشیان له ناوچه‌كه گواسته‌وه.
s.m