هاوسهرۆكی تهڤگهری ئازادی: بارهگهكانمان ڕادهست ناكهین
هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە کە بارەگانیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان بکەن، دەشڵێت: ئەگەر لهژێر فشاردا بمانكهنه دهرهوه، دهچینه سهر شهقام.
هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە کە بارەگانیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان بکەن، دەشڵێت: ئەگەر لهژێر فشاردا بمانكهنه دهرهوه، دهچینه سهر شهقام.
ئەمڕۆ هێزێکی ئاسایشی سلێمانی بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر بارەگهی سەرەکیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانیان لە شاری سلێمانی گەمارۆ دا و هەوڵی داخستنی بارەگهکەیان دا، بەڵام دوای بێ ئەنجامبوونی هەوڵەکانیان، بارەگهکەیان جێهێشت و مۆڵەتی ٢٤ کاتژمێریان بە بەڕێوبەرانی تەڤگەری ئازادی داوە بۆ ئەوەی بارەگهکە دابخەن.
لەوبارەیەوە، محەمەد عەبدوڵا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بە ڕۆژنیووزی ڕاگهیاندووه، هێزەکانی ئاسایش مۆڵەتی ٢٤ کاتژمێریان پێداون بۆ ئەوەی بارەگهکەیان دابخەن.
ناوبراو ڕایگهیاند: «ئێمە بە هێزەکەی ئاسایشمان گوتووە، لهنێو بارەگهی خۆمان دەمێنینەوە با ئەوان بێن دەرگهکەشمان لەسەر دابخەن، ئەو بارەگهیە بۆ ئێمە ببێته زیندانیش ڕادهستی ناكهین، ئەگەر بەزۆریش ئێمەیان کردە دەرەوە، ڕێگهیی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دیموکراتییانه دەگرینە بەر.»
هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ڕاشیگهیاند: «فشارێکی سیاسی لەسەر ئێمە هەیە و دەیانەوێت بەقانوونی بکەن، ئەم فشارانەش بۆ ئەوەیە کە مەودای تێکۆشانی ئێمە تەنگ بکەن، ئێمە خاوەن هەڵوێستێکی سیاسی، شۆڕشگێڕیی و ئەخلاقین، هەمیشە تێکۆشانمان لە چوارچێوەی هەوڵە نەتەوەیی و دیموکراتییەکاندایە، دەسەڵاتی باشووری کوردستانیش خۆیان داوەتە دەست داگیرکەران، بێگومان دەبێت دژی خەبات و تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی بن.»
محەمەد عەبدوڵا، له درێژهی لێدوانهكهیدا ئاماژەی بە ڕێگریکردن لە بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا کرد و گوتی: «بە بڕیارێکی سیاسی ڕێگری لە ئێمە کرا بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەین، ئەو حیزبانەی کە باشووری کوردستان بەڕێوەدەبەن لەژێر کاریگەریی وهڵاتانی داگیرکەردا نەیانهێشت تەڤگەری ئازادی بەشداری لە هەڵبژاردندا بکات، چونکە پەرلەمان شوێنێکە، شەڕی قانوونه دیموکراتی و نادیموکراتییەکانی تێدا دەکرێت، شەڕی پێگەی ژن و ئاراستەکردنی سیاسەت و ئەو یاسایانەی کە سەرلەبەری باشووری کوردستانیان بەم دۆخەی ئێستا گەیاند، تێدا دەکرێت، بۆیە ڕێگهیان بە هێزێکی وەک ئێمە نەدا بەشداریی لە هەڵبژاردندا بکەین.»
دەربارەی هەوڵەکانیشیان بۆ دانەخستنی بارەگهکەیان، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ئەوەی خستەڕوو: «لە ڕووی قانوونییهوه ڕێکارە پێویستەکان دەگرینەبەر، لەگەڵ بەرپرسانی ئەم سنوورەشدا لە هەوڵە دیبلۆماسییەکانمان بەردەوامین بۆ ئەوەی ڕێگری له داخستنی بارهگهكانمان بكهین.»
ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووهم\٤ی سهرماوهز حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، بڕیارێکی بڵاوکردهوه کە بەپێی بڕیارەکە دەبێت و ئەو حیزب و ڕێکخراوە سیاسییانەی مۆڵەتیی فەرمییان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان وەرنەگرتووە، بارەگهکانیان دابخەن و ڕێگه بە چالاکییەکان نادرێت.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە ڕۆژی ١٧ی تشرینی یهكهمی ٢٠١٤ دامەزراوە و لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئێستا بەبیانووی نەبوونی مۆڵەت و هەبوونی بیروڕای جیاوازەوە لە دەسەڵات، چەندین ئەندامیان دەستگیرکراون و ڕێگری بۆ کار و چالاکییەکانیان دروستکراوە، بەڵام لە ٤ی كانوونی یهكهمی ٢٠١٧ بەفەرمی وەک پارتییهكی سیاسی له لایهن حكوومهتی عێراقهوه مۆڵەتی پێدراوه.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە دەستپێکی دامەزراندنییەوە، داوای مۆڵەتی فەرمیی لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، بەڵام وەزارەتەکە وەڵامی نەداوەتەوە. به گوێرهی قانوونی حیزبه سیاسییەکانیش کە لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٣ دەرکراوە، ئهگهر هەر داواکارییەکی مۆڵەت وەرگرتن بۆ حزبی سیاسی وەڵام نەدرایەوە و تانەی لێ نەدرا، ئەوە بە واتای وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی دێت.
s.m