هاوسەرۆکی ناوچەیی هەدەپەی سڵۆپی دەستگیرکرا

لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لەتورکیا،فاتما گوندوزهاوسەرۆکی ناوچەیی هەدەپە-ی سڵۆپی لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکرا.

پۆلیسی تورکیا ڕۆژی ٥ی نیسان لە ناوچەی سڵۆپی سەربەشڕناخ هەڵیکوتایەسەر ماڵی چالاکانی سیاسی و ئەندامانی هەدەپە و فاتما گوندوزهاوسەرۆکی ناوچەیی هەدەپەی سڵۆپی، ئەمینە ئوزەک ئەندامی دایکانی ئاشتیی و جەمیلە ئالیانک-یان دەستگیرکرد. دەستگیرکراوەکان هەرئەوشەوە برانە بەردەم دادگە.

دادگە ئوزەک وئالیانک-ی ئازادکرد و فەرمانی دەستگیرکردنی هاوسەرۆکیی ناوچەیی هەدەپی سڵۆپی فاتما گوندوزی دەرکرد و ڕەوانەی بەندیخانەی شڕناخ کرا.

ک٠ش