هاوشاره‌دارانی قه‌رس: له‌مه‌ودوا گه‌ل شاره‌وانی به‌ڕێوه‌ده‌بات
هاوشاره‌دارانی شاری قه‌رس له باكووری كوردستان ئایهان بیلگه‌ن و شه‌ڤین ئالاجا پاش سه‌ركه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوڵاتییان كۆبوونه‌وه.
هاوشاره‌دارانی شاری قه‌رس له باكووری كوردستان ئایهان بیلگه‌ن و شه‌ڤین ئالاجا پاش سه‌ركه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوڵاتییان كۆبوونه‌وه.
ئایهان بیلگه‌ن و شه‌ڤین و ئالانجا هاوشاره‌دارانی نوێی شاری قه‌رس كه له‌سه‌ر لیستی هه‌ده‌په سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هاوڵاتییان كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند، به‌شداری به هه‌موو گه‌لانی دانیشتووی شاره‌كه ده‌كه‌ن له كار و خه‌باتدا. شه‌ڤین ئالاجا گوتی، «چاودێره‌كانمان له‌سه‌ر سندووقه‌كان خاوه‌نداره‌تییان له ده‌نگه‌كان كرد. ئێمه سوپاسی هه‌موو ڕه‌نجده‌ران و گه‌لی قه‌رس ده‌كه‌ن. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه سه‌ركه‌وتنی هه‌مووانه.»
بیلگه‌ن: جیاكاری نییه به‌ڵكو خزمه‌ت هه‌یه
ئایهان بیلگه‌ن له میانه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، «بێ ئه‌وه‌ی جیاكاری و حیسابانی بچووك بكه‌ن، به‌رپرسایه‌تیی ئێمه ئه‌وه‌یه داواكارییه‌كانی گه‌ل جێبه‌جێ بكه‌ین. ئه‌م گه‌له چاوه‌ڕوانی خزمه‌ته. ئێمه جیاكاریی حیزبایه‌تی ناكه‌ین و داوا ده‌كه‌ین پارتییه‌كانی دیكه‌ش هه‌ر وه‌ها مامه‌ڵه بكه‌ن. سوپاسی گه‌له‌كه‌مان له قه‌رس ده‌كه‌ین كه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌یان كرده دیاری بۆ ئێمه. پێویستیمان به‌وه‌یه ده‌ست له‌ناو ده‌ست شاره‌كه‌مان پێشبخه‌ین.»
بیلگه‌ن گوتیشی، «له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارتییه‌كانی دیكه له ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین. له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كه‌مپینی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن گوتبوومان كه ده‌بێ چاودێری به‌رپرسان بكرێت. ئێمه ئه‌مڕۆش هه‌مان شت ده‌ڵێین. گه‌لی قه‌رس پشتیوانی له‌م مۆدێله كرد. پێویسته له ئێستا به‌دواوه‌ش درێژه به هه‌مان شت بدات.»
s.m