هاووڵاتیانی هەولێربڕیارەکەی ئەمریکایان ئیدانە کرد

لە شاری هەولێری باشووری کوردستان چالاکوانان لەچالاکییەکدا بڕیارەکەی ئەمریکایان لەسەر کادیرە پێشەنگەکانی پەکەکە ئیدانە کرد و دەستنیشانیان کرد، ئەو بڕیارەی ئەمریکا دەکەوێتەخزمەتی داعشەوە.

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کۆمەلێک لەچالاکوانان، مامۆستایان ، ڕۆژنامەنووسان و هاووڵاتیانی شاری هەولێر بەئامانجی ئیدانەکردنی بڕیارەکەی ئەمریکا لەدژی ٣کادیرە پێشەنگەکەی پەکەکە  و بە دروشمی" ئێمە شۆڕشگێڕەکانمان نافرۆشین" خۆپیشاندانێکیان لە بەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا لە عەن کاوەی شاری هەولێر ئەنجامدا.

لە خۆپیشاندانەکەدا بەیاننامەیەک خوێندرایەوە، لەبەیاننامەکەدا دەستنیشان کراوە کە بڕیاری ئەمریکا لە دژی بەڕێوەبەرانی پەکەکه و کەجەکه، خزمەتکردنە بە داعش.

هەروەها خۆپیشاندەران لە بەیاننامەکەیاندا باسیان لەوە کردووە کە ئەم بڕیارەی ئەمریکا درێژەی گەلەکۆمەی کەی ١٥ی شوباتە کە لەهەمبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان ئەنجامدرا.ئەم بریارە ئەمریکا دەزخەری دژایەتی داگیرکەران و سیستەمی جیهانی دژبە دەسکەوتەکانی گەلی کورد لە ناوچەکەدا.

لە کۆتاییدا داوا لە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا وحزب و ڕێکخراوە سیاسی ومەدەنییەکان کرا کە لە دژی ئەو بڕیارەی دەوڵەتی ئەمریکا ناڕەزایی نیشان بدەن، بانگەوازی لە هەموولایەنی سیاسی و کەسایەتی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کرا کە پێکەوە لەهەمبەر سیاسەتی دژە کورد بوەستنەوە.

ک-ش