هه‌ده‌په تانه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ملازگر ده‌دات
هاوگوته‌بێژی هه‌ده‌په گوڵستان كلچ یگیت ڕایگه‌یاند، له ملازگر پێشێلكاری كراوه. ئێمه ئه‌م ئه‌نجامه قبووڵ ناكه‌ین.
هاوگوته‌بێژی هه‌ده‌په گوڵستان كلچ یگیت ڕایگه‌یاند، له ملازگر پێشێلكاری كراوه. ئێمه ئه‌م ئه‌نجامه قبووڵ ناكه‌ین.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ناوچه‌ی ملازگری سه‌ر به پارێزگه‌ی مووش له باكووری كوردستان پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ٣ هه‌زار و ٦٣٨ ده‌نگ و ئاكه‌په‌ش ٣ هه‌زار و ٦٤١ ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه.
له كۆی ٩ هه‌زار و ٥٩١ ده‌نگ، ٤٣٢ ده‌نگ پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه. هه‌ده‌په كه به ٣ ده‌نگ شاره‌وانییه‌كه‌ی له‌ده‌ست داوه بڕیاره سكاڵا تۆمار بكات.
گوڵستان كلچ یگیت هاوگوته‌بێژی كۆنگره‌ی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌كه) ڕایگه‌یاند، كاتێك سندووق ده‌برانه خانه‌ی مامۆستایان كه پۆلیسیان له‌گه‌ڵ بوو، بینیمان چاودێری سندووقه‌كان دیار نین. ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌نگی پارتییه‌كه‌مان پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده ناڕه‌زایه‌تیمان پیشان داوه به‌ڵام قبووڵ نه‌كراوه.
گوڵستان گوتیشی، ئێمه له‌پێشه‌وه بووین، به‌ڵام ئێستا به جیاوازی ٣ ده‌نگ ئاكه‌په وه‌ك سه‌ركه‌وتوو پیشانده‌درێت. ئێمه ئه‌مه قبووڵ ناكه‌ین. سبه‌ینێ سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین. تێكۆشینی ئێمه له دژی پێشێلكارییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
s.m