هه‌ده‌په جارێكی دیكه تانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی وێرانشار دا
هه‌ده‌په له ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگه‌ی ڕوحا تانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ناوچه‌ی وێرانشار دا.
هه‌ده‌په له ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگه‌ی ڕوحا تانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ناوچه‌ی وێرانشار دا.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ناوچه‌ی وێرانشار-ی ڕوحا كاندیدی ئاكه‌په بۆ سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی ساڵح ئه‌كینجی ٣٧ هه‌زار و ٣٣٠ ده‌نگ و كاندیده‌كانی هه‌ده‌په بۆ هاوشاره‌داری خدر ئۆكتای و ڕۆزا یازماجی ٣٦ هه‌زار و ٥٧٣ ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنابوو. هه‌ده‌په تانه‌ی له‌م ئه‌نجامه دا.
ئۆكتای و یازماجی ڕایانگه‌یاند، له ناوچه‌كه ٨٥ هه‌زار و ٣٧٦ ده‌نگ دراون. ٦ هه‌زار و ٦٠٧ ده‌نگ هه‌ژمار نه‌كراون. ئێمه دژی ئه‌مه له ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌كه سكاڵامان تۆماركردووه و داوامان كردووه سه‌رله‌نوێ ده‌نگه‌كان بژمێردرێنه‌وه.
ڕاگه‌یه‌نرا ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌ی وێرانشار سكاڵاكه‌ی هه‌ده‌په‌ی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه. له به‌رانبه‌ردا ڕێكخستنی هه‌ده‌په ئه‌مڕۆ سكاڵایه‌كی دیكه‌ی له ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگه‌ی ڕوحا تۆمار كرد.
s.m