ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی گه‌ریلا موسلوم فرتنا كه ١ی تشرینی دووه‌م\١٠ی گه‌ڵاڕێزان له چیای جوودی شه‌هید بوو، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
تێكۆشانی ئێمه كه له دژی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست و مێتینگه‌ر ده‌كرێت، ده‌ربازی قۆناغێكی نوێ بووه. له دژی هێرشه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په‌ی قڕكه‌ر و بكوژ، گه‌ل و بزووتنه‌وه‌كه‌مان كه‌وتوونه‌ته نێو پڕۆسه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی به‌رخۆدان. ئه‌م پڕۆسه نوێیه كه له ڕووی مێژووییه‌وه واتایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه، به قوربانیی گه‌وره ده‌كرێت. قاره‌مانترین و فیداكارترین ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له ڕێی دۆزی ئازادی‌دا هه‌تا دوایین دڵۆپی خوێنیان دژی هێزه‌كانی سوپای توركی فاشیست شه‌ڕ ده‌كه‌ن و قاره‌مانانه ده‌گه‌نه ئاستی شه‌هیدبوون.
بێگومان زۆرترین جار له سایه‌ی شه‌هیده قاره‌مانه‌كان، تێكۆشانی ئازادیی گه‌له‌كه‌مان گه‌یشتووه‌ته ئاستی سه‌ركه‌وتن. په‌كه‌كه له سایه‌ی فیداكاری و ڕه‌نجی گه‌وره‌ی هه‌زاران شه‌هیدی قاره‌مان گه‌یشتووه‌ته ئاستی به‌های پارتیبوون و هێرشه‌كانی دوژمنی تێكشكاندووه هه‌رچه‌نده گه‌وره‌ش بووبن. گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستانیش به وره و هێزی ئایدیۆلۆژیی گه‌وره كه له په‌كه‌كه و ڕێبه‌رایه‌تی وه‌ریده‌گرن، قوربانی گه‌وره ده‌ده‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان سه‌ربه‌رزانه و بههادارانه بژی، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تیی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. له‌به‌رئه‌وه مێژووی تێكۆشانی په‌كه‌كه له هه‌مان كاتدا مێژووی قاره‌مانه‌تیی گه‌له‌كه‌مان و ڕۆڵه قارهمانهكانیهتی.
هه‌میشه له ڕیزه‌كانی پێشه‌وه بوو
هه‌ڤاڵمان ڕزگار هه‌ڤاڵێكی قاره‌مان بوو كه له ته‌مه‌نی لاوی‌دا په‌یوه‌ندی كرد به ڕیزه‌كانی تێكۆشان. له‌و ڕۆژه‌وه‌ی هاتووه‌ته نێو تێكۆشانی ئازادی هه‌تا دوایین ڕۆژی ژیانی و شه‌هیدبوونی، له چێوه‌ی پێویستییه‌كانی تێكۆشانی ئێمه‌دا له زۆر مه‌یدانی شه‌ڕ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه خه‌باتی كرد. له زاگرۆسهكان هه‌تا ئامه‌د و بۆتان له زۆر ده‌ڤه‌ر به ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تیی خۆی هه‌ستا و به ئیراده‌ی شۆڕشگێڕیی له به‌رانبه‌ر هه‌موو زۆر و زه‌حمه‌تییه‌كان وه‌ستایه‌وه. هه‌ڤاڵمان ڕزگار به ڕه‌نجی گه‌وره‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی هێژا بوو كه جێی خۆی له‌نێو دڵی هاوڕێكانیدا كرده‌وه. به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی درووستی، فیداكاری، ساده‌یی و چاونه‌ترسی به ئه‌ركی خۆی هه‌ستا و ئه‌ركه شۆڕشگێڕییه‌كانی خۆی به جۆش و خرۆشێكی گه‌وره جێبه‌جێ كرد. هه‌موو هاوڕێكانی خۆشیانده‌ویست و ده‌یانویست له‌گه‌ڵی كار بكه‌ن. دڵی ئه‌و تژه خۆشه‌ویستی و دادمه‌ندی بوو. هاوڕێ ڕزگار له دژی دوژمن كه ده‌یه‌وێت گه‌له‌كه‌مان بكاته كۆیله تووڕه و دڵ پڕ له قین بوو. ئه‌و تووڕه‌ییه‌ی به هۆشمه‌ندیی شۆڕشگێڕی به‌هێز كرد و بووه خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزی تێكۆشان. هه‌لومه‌رج به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووبێت بۆ ئه‌وه‌ی له دژی دوژمن شه‌ڕ بكات هه‌میشه له ڕیزه‌كانی پێشه‌وه جێگه‌ی ده‌گرت. له‌پێناو ژیانی به‌هادار و ئازاد خۆی فیدا كرد و چووه كاروانی شه‌هیدان.
ئێمه تێكۆشانی ئه‌و سه‌رده‌خه‌ین
ئێمه هه‌رگیز فیداكارییه گه‌وره‌كانی هه‌ڤاڵ ڕزگار له‌بیرناكه‌ین، خاوه‌نداره‌تی له یاده‌وه‌رییه‌كانی ئه‌و ده‌كه‌ین و تێكۆشانه‌كه‌ی سه‌رده‌خه‌ین. به‌م شێوه‌یه هه‌میشه ده‌ژیت. سه‌ری خانه‌واده هێژا و وه‌ڵاتپارێزه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ ڕزگار، گه‌له‌كه‌مان له گه‌ڤه‌ر و ته‌واوی كوردستان ساخ بێت.
ناسنامه‌ی شه‌هید
ناسناو: ڕزگار گه‌ڤه‌ر
ناو و پاشناو: موسلوم فرتنا
شوێنی له‌دایكبوون: جۆله‌مێرگ
ناوی دایك و باوك: گولێ - مه‌حموود
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨\١٠ی گه‌ڵاڕێزان - شرنا‌خ
s.m