هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی له چه‌لێ و سیده‌كان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له ناوچه‌كانی چه‌لێ و سیده‌كان دژی سوپای توركی داگیركه‌ر ٢ چالاكییان ئه‌نجام دان. له چالاكییه‌كاندا ٣ سه‌ربازی توركیا كوژران.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له ناوچه‌كانی چه‌لێ و سیده‌كان دژی سوپای توركی داگیركه‌ر ٢ چالاكییان ئه‌نجام دان. له چالاكییه‌كاندا ٣ سه‌ربازی توركیا كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی دوێنێی گه‌ریلا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ڕێكه‌وتی ١١ی شوبات\٢١ی ڕێبه‌ندان كاتژمێر ٧:٢٠ هێزه‌كانمان له دژی سوپای توركی داگیركه‌ر له گردی لێلیكانی ناوچه‌ی سیده‌كان كه خاكی باشووری كوردستانه، چالاكییه‌كیان كرد. گورزی تووندیان له په‌ناگه‌یه‌كی دوژمن دا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ٣ سه‌رباز كوژران. سوپای توركی داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس و هاوه‌ن تۆپبارانی ناوچه‌كه‌ی كرد و سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانی خۆیشی به كۆپته‌ری جۆری سكۆرسكی له ناوچه‌كه گواستنه‌وه. له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه و بۆردومانی دوای چالاكییه‌كه هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشت.
له دژی سه‌ربازانی سه‌ر گردی خه‌ره‌گۆل چالاكی كرا
ئێواره‌ی ١١ی شوبات، له گردی خه‌ره‌گۆل-ی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ زێده جموجۆڵی كۆپته‌ره‌كان هه‌بوو. كاتژمێر ٢٠:٥٠ له كاتی جموجۆڵهكهدا هێزه‌كانمان له كۆپته‌رێك و سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمنیان دا له گردی خه‌ره‌گۆل. له ئه‌نجامی گورزی تووندی گه‌ریلاكاندا، جموجۆڵی كۆپته‌ره‌كان له ناوچه‌كه وه‌ستا، به‌ڵام ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی دوژمن ڕوون نه‌بوویه‌وه. هێزه‌كانی داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه به چه‌كی قورس ده‌ستڕێژییان له ده‌وروبه‌ر كرد، به‌ڵام هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشت.
s.m