هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ شه‌هیدی ئاشكرا كرد
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه ١٤ی ئه‌یلوول به‌هۆی بۆردومانكردنی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بوون. یه‌كێك له گه‌ریلا شه‌هیده‌كان خه‌ڵكی شاری سلێمانیی باشووری كوردستانه.
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه ١٤ی ئه‌یلوول به‌هۆی بۆردومانكردنی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بوون. یه‌كێك له گه‌ریلا شه‌هیده‌كان خه‌ڵكی شاری سلێمانیی باشووری كوردستانه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ٣ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له ئه‌نجامی بۆردومانكردنی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا له لایه‌ن سوپای توركیای داگیركه‌ر شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی هێرشی ئاسمانی ڕۆژانی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: «١٩ی تشرینی دووه‌م كاتژمێر ١١:١٥ و ١٦:١٥ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ٢ جار بۆمبارانی ده‌ڤه‌ری خانتور-ی هه‌رێمی حه‌فتانین-یان كرد له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. به‌هۆی بۆردومانه‌كه زیان به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.»
هه‌ر له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه: «١٤ی ئه‌یلوول، سوپای توركیای داگیركه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیای بۆردومان كرد. به‌هۆی بۆردومانه‌كه هه‌ڤاڵانمان عه‌لی، گیڤارا و شه‌ڕڤان شه‌هید بوون.»
«ئه‌و ڕۆڵه قاره‌مانانه‌ی گه‌لی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا جێگه‌یه‌كی مافدار و سه‌ربه‌رزانه بگرن، تێكۆشان. به درووشمی [ڕێبه‌ری ئازاد و كوردستانی ئازاد] له ڕێگه‌ی ئازادی‌دا به‌باشی تێكۆشان. به ڕه‌نج، فیداكاری و به‌شدارییه‌كی درووست له‌سه‌ر هێڵی ڕێبه‌رایه‌تیدا هه‌میشه به‌شێوه‌یه‌كی درووست خه‌باتیان كرد. بیره‌وه‌ریی هاورێیانمان عه‌لی، گیڤارا و شه‌ڕڤان هه‌میشه له‌نێو تێكۆشانی ئێمه‌دا ده‌بێت.»
هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، «له كه‌سایه‌تیی خانه‌واده‌ی هێژای ئه‌م شه‌هیدانه‌ماندا سه‌ره‌خۆشی له ته‌واوی گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه ئاڵای به‌رخۆدانی شه‌هیدان سه‌ربخه‌ین.»
ناسنامه‌ی شه‌هیده‌كان:
ناسناو: عه‌لی گه‌ڤه‌ر
ناو و پاشناو: مووراد ئاكدۆغان
شوێنی له‌دایكبوون: جۆله‌مێرگ
ناوی دایك و باوك: جازیه - ئه‌حمه‌د
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٤ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ - هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا
ناسناو: گیڤارا باران
ناو و پاشناو: به‌روون محه‌مه‌د
شوێنی له‌دایكبوون: سلێمانی
ناوی دایك و باوك: سه‌میره - محه‌مه‌د
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٤ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ - هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا
ناسناو: شه‌ڕڤان سه‌ردار
ناو و پاشناو: ئازاد كاران
شوێنی له‌دایكبوون: وان
ناوی دایك و باوك: خه‌دیجه - ئه‌دهه‌م
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٤ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ - هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا
s.m