ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی دوایین چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ناوچه‌ی قلابانی شرنا‌خ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه گه‌ریلاكان له ٣ قۆڵه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر و له ئه‌نجامدا ١٠ سه‌رباز كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
«ڕۆژی ٢٤ی تشرینی دووه‌م\٣ی سه‌رماوه‌ز له‌نێوان كاتژمێر ٨:٣٠ و ٩:٣٠دا، هێزه‌كانمان له ٣ قۆڵه‌وه له ناوچه‌ی قلا‌بان-ی شرنا‌خ دژی گردی ڕادار، كێلكا سنوور و سه‌ربازگه‌ی شڤان چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. گورزی تووند له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی سه‌ر گردی ڕادار، كێلكا سنوور و سه‌ربازگه‌ی شڤان درا. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه ١٠ سه‌ربازی دوژمن كوژراون و زۆری دیكه‌ش بریندار بوون. سوپای توركیای داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه به تانك، ئۆبوس، هاوه‌ن و فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆمبارانی ناوچه‌ی چالاكییه‌كه‌ی كرد. به‌و هۆیه‌وه ٢ هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون. زانیاریی ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵه شه‌هیده‌كانمان دواتر به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین.»
s.m