هێرشی چەکداری کرایە سەربینای هەدەپە لە ناوچەی بسملێ-ی ئامەد

لەناوچەی بسملێ-ی ئامەد کەسێک بەچەک هێرشی کردە سەربینای هەدەپە.

ئەم هێرشەچەکدارییە دوێنێ شەوئەنجامدرا. لە کاتژمێر ٠١:٠٠ نیوەشەودا لە ناوچەی بسملێ-ی ئامەد کەسێک نادیاربینای هەدەپەی دایەبەردەسڕێژی گولە.

بەهۆی ئەوەی کە هێرشەکە لەنیوەشەودا ئەنجامدراوە و بیناکەی هەدەپە چۆڵ بووە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە وتەنیها خەسارێ مادی بەربیناکە کەوتووە.

دوای ئەوهێرشەچەکدارییە پۆلیس چووە شوێنی ڕووداوەکە ولە بینای هەدەپە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە. بەپێی وتەی شایەتحاڵان ئەوهێرشبەرەکە ٢٥ بۆ ٣٠ساڵان مەزەندە دەکرێت.بەلام تائیستا ناسنامەی هێرشبەرەکە ئاشکرا نەکراوە.

بەڕێوەبەرانی هەدەپە ئەوهێرشەیان ئیدانەکرد.

ک-ش