هێزەکانی گەریلا لە ئەرزینجان لە هێزی داگیرکەرانیاندا

هێزەکانی هەپەگە و یەژا-ستار لە دەوروبەری شارۆچکەی چاغلایانی سەر بە شاری ئەرزینجان لە دژی هێزی داگیرکەران چالاکیەکیان ئەنجامدا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە لێدوانێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"١٣ی گوڵان هێزەکانمان لە دەوروبەری شارۆچکەی چاغلایانی ئەرزینجان لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک لە جۆری ترانسیت چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا کە هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبیلە سەربازیەکە، ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا. سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکیەکە بە ٢ ئامبولانس و ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی سەربازی، سەربازە کوژراو و بریندارەکانیان لە ناوچەکە دوور خستەوە. یەکینەکەمان کە چالاکیەکەی ئەنجامدا، بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە گەڕایەوە بارەگای خۆی.

٢٠ی گوڵان لە کاتژمێر ١٧:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک ناوچەکانی سیدا و پیتی تی لە هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کرد. بوردومانەکە هیچ زیانێکی گیانی هێزەکانمانی بەدواوە نەبوو."

ز.ش