هێزە ئەمنییەکانى تورکیا لە ئامەد ٥ کەسیان دەستگیرکرد
هێزە ئەمنییەکانى تورکیا لە ئامەد هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و بە لانیکەمەوە ٥ کەسیان دەستگیرکرد.
هێزە ئەمنییەکانى تورکیا لە ئامەد هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و بە لانیکەمەوە ٥ کەسیان دەستگیرکرد.
یەکەى تایبەتى پۆلیسی تورکیا لە ئامەد هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان لە ئامەد. پۆلیس لە هەڵکوتانەکەیاندا دەرگای ماڵەکانیان شکاند و دەستیان کرد بە پشکنینى ماڵەکان.
لە هەڵکوتانە سەر ماڵانەدا لە گەڕەکی یالملی لە ناوچەى لیجە سەیفەدین دەمیر، نەزیر گیوموش، زەکی گیوموش و زەکى مەنەکەش دەستگیرکران. زەکی مەنەکەش نەخۆش بووە لە ماڵەوە لە جێدا بووە، کە لەلایەن هێزەکانى پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
کەسە دەستگیرکراوەکان براون بۆ بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشی دەوڵەتى تورک لە ئامەد.
لە فارقین-یش هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتیان و ژنێک بە ناوی یڵدز ئەلما دەستگیرکرا.
ر.م