هێزە ئەمنیەکانی کەرکوک تەواوی بازارەکانی شارەکەیان داخست
شەقام و بازارەکانی شاری کەرکوک بە بەربەست و بازگە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی شارەکە داخران.
شەقام و بازارەکانی شاری کەرکوک بە بەربەست و بازگە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی شارەکە داخران.
دوای ئەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکوک و تەواوی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، رۆژی یەکشەممەی ڕابردوو شانەی قەیرانەکان لە عێراق و لە شاری کەرکوک بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاندەوە، بەڵام هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان نەدەبوون لە شاری کەرکوک، هەر بۆیە هیزە ئەمنی و سەربازیەکانی شاری کەرکوک لە زۆربەی شەقام وبازاڕەکانی کەرکوکـ بە بەربەست و بازگە داخراون و ڕێگا بەهیچ هاتوچۆیەکـ نادرێت و هێزە ئەمنییەکانیش لەناو شار بڵاوەیان پێکراوە ڕێگە نادەن هیچ دوکانێک بکرێتەوە.
جیگای باسە لە بڕیارە تازەکەی شانەی قەیرانەکان لە کەرکوک رێگە بە رۆژنامەنووسان نادریت کە بە ئازادی کاری خۆیان ئەنجام بدەن لە کاتی جێبەجی کردنی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆدا، تەنها هێزە ئەمنیەکان و ئەندامانی کەرتی تەندروستی مۆڵەتی هاتووچۆیان هەیە.
هەر ئەمرۆ چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن لە شارەکە ریگریان لێکرا رۆماڵی بڵاوبوونەوەی هێزە ئەمنی و سەربازیەکان بەناو شارەکە و داخستنی دوکانەکان بکەن.
ف.ق