هەدەپە بەرەو ئامەد ڕێپێوان ئەنجام دەدات

پارتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپە بەئامانجی پشتیوانی لە مانگرتن لەخواردنی لەیلاگیوڤەن کە بەردەوامە لە بەرخۆدانییەکەی، لەچەندین شاری باکووری کوردستان بەرەو شاری ئامەد ڕێپیوان ئەنجامدەدات.

هەدەپە بەئامانجی پشتیوانی لە لەیلاگیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە وپەرلمانتاری هەدەپەی جولەمێرگ وبەندکراوانی ناوزیندانەکان کە لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان دەستیان داوەتەمانگرتن لەخواردن ، زنجیرەچالاکییەک ئەنجام دەدات.

هەدەپە بۆ پشتیوانی لەچالاکی مانگرتن لەخواردن لەدژی گۆشەگیری سەرئۆجالان لەئامەد وئیستانبول و ئەمرۆ لە مێرسین میتینگێکی بەڕێوەبرد. هاوکات چالاکی ١٠ڕۆژەی ئێشکگری دەستپێکردبوو کە پەرلمانتاران بەشدارییان تێداکرد.

لە ١٥شاردا ڕێپێوان ئەنجام بدرێت

لە ١٠٠هەمین ڕۆژی چالاکی لەیلاگیوڤەن لە ١٥شوباتدا لە١٥شاری باکووری کوردستان چالاکوانان خۆیان دەگەێننە ئامەد.

پلاننامەی چالاکییەکە بۆ پارلمانتاران، ئەندامانی مەجلیسی پارتەکە، هاوسەرۆکی شارەکان وناوچەکان و بۆ مەجلیسی ژنان و گەنجان ڕەوانەکراوە.

لە جولەمێرگ، وان، قەرس، ئیدر، بەدلیس، ئاگری، مووش، شڕناخ، مێردین، سێرت، ئلەح، دەرسیم، جەولیگ، دیلوک و ڕەحا ڕێپێوان دەست پێبکات و لە ١٥شوباتدا لە کاتژمێر ١٢ لەبەردەم ماڵی لەیلاگیوڤەن لەئامەد ڕاگەیەنراوێکی گرسەیی بدرێت.

ک-ش