هەدەپە لە پەرلمان دەستی بە چالاکی دانیشتن کرد

فراکسیۆنی پارتی گەلانی دیمۆکراتیک-هەدەپە بڕیاریدا بەشداری لە کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەماندا نەبێت و لە حەوشەی پەرلمان دەستی بە چالاکی دانیشتن کرد.

پەروین بولدان و میتحات سانجار هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە لە دژی ئۆپڕاسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە پەرلەمان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ساز کرد. سەرەتا بوڵدان قسەی کرد و لە بارەی کوشتنی هاوڵاتی سەروەت تورگوت کە سەربازانی تورک لە هەلیکۆپتەر خستیانە خوارەوە و گیانی لەدەستدا، وتی:"ئەو کەسانەی ئەم ئەشکەنجەیەیان لە مرۆڤایەتی کرد و بەرپرسیارانی ئەو کردەوەیە و ئەوانەش کە دەیان پارێزن، ئیدانە و شەرمەزار دەکەین. بێگومان ناتوانن ئەو ئەشکەنجەیە بشارنەوە. بۆ ئەوەی بەرپرسیارەکان دادگایی بکرن، ئیمە وەکو هەدەپە چیمان لەدەست دیت، دەیکەین."

'ئۆپڕاسیۆنەکان تۆڵەکردنەوە و کودەتایە'

بوڵدان رایگەیاند، لە دژی پارتەکەیان ئۆپڕاسیۆنی 'تۆڵەی سیاسی' بەڕیوە دەچێت و ئاماژەی بەوەش کرد کە، ئەو سیاسەتمەدارانەی دەستگیر کراون، بە بێ بنەما راگیراون و وتی:"سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەڤین ئالاجا هاوسەرۆکی شارەوانی قەرس و ئەندامانی شارەوانیەکەیان دەستگیر کران. ئێمە جارێکی تر دەمانەوێت تیشک بخەینە سەر ئەوەی ئەم ئۆپڕاسیۆنانە یاسایی نین، بەڵکو سیاسین. بە پێی ئەجێندای سیاسی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە ئۆپڕاسیۆنی کودەتای سیاسی، بەڕێوە دەچیت."

بولدان راشیگەیاند، دەسەڵات تا چەند شکست دێنێت، هێندەش هێرش دەکات و هەدەپە و هێزە دیمۆکراسیەکان، ئامانجی سەرەکیانن و وتی:"بە هۆی سیاسەتی شەڕیان لە سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەدا، لە رووی ئابوری و لەسەر هەموو ئاستەکانی تر کۆمەلگایان خۆستووەتە ناو قەیرانێکی قوڵەوە. دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە کە ناتوانن بەڕێوەی بەرن، سیاسەتی توندوتیژی بەڕێوە دەبات و هەوڵ دەدات رێگری لە تێکچوونی بگرێت. دەیانەوێت بنەمای سیاسەتی دیمۆکراتیک لە ئارادا نەهێڵن و ئەوانەی سیاسەتی بەدیمۆکراتیک کردن بەرێوە دەبن و هەموو رێکخستنە دیمۆکراتەکان، لەناو بەرن. پلانی هەڵوەشاندنەوەی دیمۆکراسی بەرێوە دەبن."

'ئێوە ناتوانن رامانگرن'

بولدان راشیگەیاند، ئەوان بە 'بەرنامەی تێکۆشانی دیمۆکراتیک' کە لە ١ی حوزەیرانەوە دەستیان پێکردووە، هیوایەکیان بەخشیوە بە کۆمەڵاگا و وتیشی، لە دژی سیاسەتەکانی شەڕ، ئەوان لە هەوڵی ئاشتی و چارەسەریەکی هاوبەشدان بۆ کێشەکان، بەڵام دەسەڵات بە ئۆپڕاسیۆنی سیاسی، ولامی ئەم هەوڵانەی ئێمەی دایەوە.

بوڵدان لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە هەدەپە بە روانگە و پێوانە و سیاسەتی خۆی بۆ چارەسەری کێشەکان و بە پشتیوانی جەماوەری، بووە بە هێزێکی گەورەی سیاسی و بەم شێوەیە باسی لێوە کرد:"تەنها بەڕێوەبەرێک و ئەندامێکیش بمێنن، بیر و هزری هەدەپە لەم وڵاتە بێگومان سەردەخەن و ژیانێکی دیمۆکراتیک بونیاد دەنێن. ئێوە چی دەکەن بیکەن، ناتوانن هەدەپە بێدەنگ بکەن، ناتوانن بەرفراوانبوونی هەدەپە بوەستێنن. هەدەپە قەلای دیمۆکراسیە. ئەم قەلایە نەرووخاوە و ناشتوانن بیرۆخێنن."

دواتر میتحات سانجار قسەی کرد و رایگەیاند، ئەم ئۆپڕاسیۆنە، 'کودەتای سیاسیە' و وتی:"ئێمە لە پەرلمان سێهەم گەورەترین پارتین. ئێمە مافی ناڕەزایەتیمان لە هەر پلاتفۆرمێکدا بەکار دێنین. ئێمە ئەمڕۆ بڕیارماندا، بەشداری لە مەراسیمی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەماندا نەکەین. ئەمە هەڵوێستێکی دژی پەرلەمانمان نیە. پەرلمان یەکێکە لە گرنگترین پلاتفۆرمەکان بۆ سیاسەتی دیمۆکراتیک، بۆیە ئەم هەڵوێستەمان لە دژی ئەم راستیە نیە. پەرلمان لە سیاسەتی دیمۆکراتیکدا، ناوەندێکی گرنگە. لە جیاتی دانیشتنی پەرلەمان، ئەوەمان بە راستتر بینی کە ئەم نایەکسانی و نادادی و زۆرداریە لە ناو حەوشەی پەرلمان بە گەلەکەمان رابگەیێنین. ئێمە لە ناو حەوشەی پەرلەمان چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەین. تا کۆتاییهاتنی دانیشتنی پەرلەمان، ئیمە لێرە بەردەوام دەبین لە چالاکیەکەماندا."

ز.ش