هەپەگە: سوپای تورکیا ژینگەی هاووڵاتیانی مەدەنی بۆردومان دەکات

سوپای داگیرکەری تورکیا بە بێ ڕەچاوکردنی گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی ژینگەی هاووڵاتیانی مەدەنی بۆردومان دەکات. سوپای داگیرکەری تورکیا بە هاوەن و کاتیوشا دۆڵی بالەنێ، ناوچەی چەمچۆو سێدای بۆردومان کردووە وزیانێکی مادی گەیاندووەتە هاووڵاتیان.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی هێرشی دەولەتی تورکیا بۆسەر ژینگە هاووڵاتیانی مەدەنی، چالاکی گەریلا وهێرشەئاسمانییەکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە:

" سوپای داگیرکەری تورکیا لە ڕۆژی ٩ی مژدار/١٨ی خەزەڵوەر لە کاتژمێر ١٦:٠٠ بۆ ١٧:٠٠ بێ ئەوەی کە گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی ڕچاوبکات بەهاوەن وکاتیوشا ناوچەکانی سێدا، چەمچۆ،دۆڵی باڵەندە-ی ناوچەی سیلادزێ-ی دهۆکی بۆردومان کرد. بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی سیخوڕی بێ فڕۆکەوان ئەوناوچانەی کە ژینگەی هاووڵاتیانی مەدەنییە کراونەتە ئامانج وزیانێکی زۆری مادی لێکەوتووەتەوە.

لە هەمان ڕۆژدا و لەکاتژمێر ٠٨:٣٠ خولەکدا گەریلاکانی ئێمە لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە سەرگردی بەیرەق-ی ناوچەی شەمزینانئ جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا گورزێکی سەخت لە سەنگەروحەسارگەکانی دژمن درا و٢ سەنگەرتێکشکان. لەئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

لەهەم ڕۆژدا فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا لە کاتژمێر ١١:٠٠دەورووبەری گردی سور-ی ناوچەی ئاڤاشین، لەکاتژمێر ١٩:٠٠ گردی مام ڕەشۆ وشەهی دێرەن-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کرد.

لەهەمان ڕۆژدا فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا گوندی چەمڕۆبۆتکێ-ی شارۆچکەی چەمانکێ-ی دهۆلیان بۆردومانکرد.

ک-ش