هەپەگە: لەچالاکی گەریلادا لە برادۆست ١٠ سەربازی سوپای تورکیا کوژران

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە هەرێمی برادۆست-ی باشووری کوردستان چالاکییەکیان دژی سوپای تورکیا ئەنجامدا و گورزی سەختیان لێدان.هەپەگە دەستنیشانی کرد کە لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکاندا لە گەلی عەلی درێژ ١٠ سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژران.

 

ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لە گردی عەلیدرێژی سەر بە دەڤەری برادۆستی باشوری کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

هەپەگە ڕایگەیاند: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆز دا، دوێنێ لە گەلی عەلیدرێژ لە دوو قۆڵەوە چالاکییەک لەدژی سوپای تورکیای داگیرکەر ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا ١٠ سەربازی دوژمن کوژران و سەربازێکیش بریندرابوو.

هەپەگە هەروەها ڕایگەیاندووە: ١٠ی تەمووز/١٩ی پووشپەڕدا  لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستادا، لە شرناخ چالاکییەکی بەقەناس ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژرا و سەربازێکی دیکەش برینداربوو.

ک-ش