هەپەگە: لە جولەمێرگ، شڕناخ ومێردین ٦ سەربازی سوپای تورکیا کوژران

گەریلاکانی هەپەگە لە چەند هەرێمێکی باکووری کوردستان زنجیرەچالاکییان لەدژی سوپای تورکیا ئەنجامدا. هەپەگە دەستنیشانی کرد کە لە ئەنجامی چالاکی گەریلا لە شرناخ، جولەمێرگ و مێردین ٦سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژران.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە لەبارەی چەند چالاکییەکی گەریلاکان لە باکوری کوردستان لە دژی سوپای تورکیا زانیاری بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: هێزەکانمان لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری لە جولەمێرگ لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا، دوێنێ کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەکی بەیانی لەسەر گردی عەلیشێری سەربە گەڤەر چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا دوو سەربازی دوژمن کوژران، هەر دوێنێ کاتژمێر ٠٧:٠٠ی ئێوارە لە گردی شەهید غەفوری سەربە گەڤەر چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا، لەو چالاییەشدا سەربازێک کوژرا و سەربازێکی دیکەش برینداربوو.

ئۆپەراسیۆنی بێ ئەنجامی سوپای تورکیا

هەپەگە لە بەردەوامیدا ڕایگەیاندووە: سوپای تورکیا ڕۆژی ٧ی تەموز/١٦ی پووشپەڕ لە هەرێمی ئۆرەماری سەربە گەڤەر ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، هەر ئەو ڕۆژە کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی شەو لە نزیک قەڵای پەریخان چالاکییەک لە دژیان ئەنجامدرا، ژمارەی کوژراوەکانی سوپای تورکیا لەو چالاکییەدا نەزانرا، ڕۆژی ٨ی تەموز/١٧ی پووشپەڕ لە قەڵای پەریخان و ٩ی تەموز/١٨ی پووشپەڕ لە گەلیی زەرێ لەدژیان چالاکیی دیکە ئەنجامدرا، ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا ڕۆژی ١١ی تەموز/٢٠ی پووشپەر بەبێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی پێهات.

' چالاکی لە شڕناخ'

هەپەگە لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لە شرناخ ڕایگەیاند: لە هەنگاوی شۆرسگێڕانەی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستادا دوێنێ کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەکی ئێوارە لەسەر ڕێگای شرناخ بۆ جزیرە چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا دوو سەربازی سوپای تورک کوژران و گورزی توند لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای تورکیا درا.

لە کۆتاییشدا هەپەگە ڕایگەیاندووە: ڕۆژی ١١ی تەموز کاتژمێر ٠٧:٠٠ی ئێوارە لە شارۆچکەی میدیادی سەربە مێردین چالاکییەک لەدژی سوپای تورکیا ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا.

ک-ش