هەپەگە: لە گیرەسوون وبرادۆست ٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژران

هەپەگە ئاشکرای کرد کە لەهەرێمی گیرەسوون-ی بەحری ڕەش ولە هەرێم-ی برادۆست-ی باشووری کوردستان لەئانجامی چالاکی گەریلا دا ٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

 

ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی هەپەگە دەستنیشانی کرد کە سوپای داگیرکەری تورکیا لە ڕێکەوتی ١ی تەمووز/١٠ی پووشپەڕ لە هەرێمی ئوزلوجێ-ی ناوچەی گوجە-ی گیرەسوون دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کردووە و ئەو زانیارییانەی بڵاو کردەوە:  هێزەکانی ئێمە لە ڕێکەوتی ٦ی تەمووز/١٥ی پووشپەڕ یەکینەیەکی سوپای تورکیای خستە ژێر چاودێری وردەوە و لە کاتژمێر  ١٨:٠٠ لە دوو قۆڵەوە ئەو هێزەیان کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران وسەربازێکی دیکەش بریندار بوو. ژمارێکی زۆر لە سەربازەکانیش سەنگەرەکانیان بەجێ هێشت و هەڵهاتن. دوای ئەو چالاکییە سوپای تورکیا کوژراو و بریندارەکانی خۆی بە زرێپۆشی سەربازی لە ناوچەکە گواستەوە."

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە لە بەردەوامی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگریدا لە ٧ی تەمووز/١٦ی پووشپەڕدا  لە کاتژمێر ١٩:٣٠ خولەکدا  هێزەکانمان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا  لەسەر گردی لێلیکان-ی هەرێمی برادۆست-ی سیدەکانی باشووری کوردستانچالاکییەکیان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا.

ک-ش