هەپەگە ناسنامەی ۷ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد

هێزەکانی پاراستنی گەل 'هەپەگە'، ناسنامەی ۷ گەریلا، کە لە شوێن و کاتی جیاوازدا، لە شەڕی دژ بە سوپای داگیرکەری تورکیادا شەهید بوون، ئاشکرا کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە، ڕۆژی ۹ی حوزەیران/١٩ی جۆزەردان، لە ئاکامی بۆردومان لەسەر هەرێمی بەستای شرنەخ، هاوڕێیان زۆزان یلدز 'گوڵان ستێرک' و شیرین باشکورت 'زۆزان پەلشین'، کە لە سێرت لەدایکبوون، شەهید بوون.

ڕۆژی ۵ی حوزەیران، لە گوندی میشکین و گوندی تەلعەت کە گرێدراوی ناوچەی مەهەرت و ناوچەی مێردینن، لە نێوان گروپێک گەریلا و سوپای تورکیادا، شەڕێکی سەخت هاتووەتە ئاراوە و لە ئاکامدا دوو گەریلا بەناوەکانی ئامارا و هێڤی کە هەتا دوا سات بە قارەمانانە شەڕیان کردووە، شەهید بوون. هەپەگە دەستنیشانیشی کردووە کە لەهەمان شەڕدا دوو سەربازی سووپای تورکیاش کوژراون.

دەربارەی شەهادەتی گەریلاکان، هەپەگە ئەم زانیاریانەی داوە:

هێرشەکانی سڕینەوە و نکۆڵیکردن و داگیرکاریی فاشیزمی تورکیا لەسەر گەلی کورد و کوردستان، بە بێ دابڕان بەردەوامن. گەل و تەڤگەرەکەمان، لە دژی ئەو هێرشانەی فاشیستان، مێژووی بەرخۆدان دەنووسنەوە. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە، کە بۆ لەناوبردنی تەڤگەری ئازادی کورد و ناچارکردنی گەلی کورد بە ڕادەستبوون هێرش دەکەن، لە بەرامبەر بەرخۆدانەکانی گەریلادا، هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێناوە. سەرەڕای ئەوەی کە هەموو چەکی تەکنیکی و فڕۆکەی جەنگیی لە دەستی دوژمندایە و هێرشی ئاسمانیی دەکاتە سەر گەریلاکان، بەڵام بە دەستی گەریلا گورزی کوشندە دەخوات. لە هەمبەر شەڕی ئەمڕۆ کە لە چەندین دەڤەر، بە سەختی بەردەوامە، هێزەکانی دوژمن، یەک لە دوای یەک، بەدەستی گەریلا، گورزی کوشندەیان لێدەدرێت. لەو شەڕانەشدا شەهید دەدەین. لە قۆناغی پێشتردا، دەربارەی هێرش و شەڕ و شەهادەت لە ناوچەکانی ئامەد، شرنەخ و مێردین، ئێمە ئەم زانیاریانەمان بڵاوکردبوویەوە:

ڕۆژی ۹ی حوزەیران/١٩ی جۆزەردان، لە ئاکامی بۆردومان لەسەر هەرێمی بەستا-ی شڕناخ، هاوڕێیانمان زۆزان یلدز 'گوڵان ستێرک' و شیرین باشکورت 'زۆزان پەلشین'، شەهید بوون.

ڕۆژی ۵ی حوزەیران/١٥ی جۆزەردان، لە گوندی میشکین و گوندی تەلعەت کە گرێدراوی ناوچەی مەهەرت و ناوچەی مێردینن، لە نێوان گروپێک گەریلا و سووپای تورکیادا، شەڕێکی سەخت هاتووەتە ئاراوە و لە ئاکامدا دوو گەریلا بەناوەکانی ئامارا و هێڤی کە هەتا دوا سات بە قارەمانانە شەڕیان کردووە، شەهید بوون. لەو شەڕەشدا دوو سەربازی سووپای تورکیا کوژران و ژمارەیەکی زۆریش لە سەربازانی تورکیا بریندار بوون.

هەردوو هاوڕێمان، هەتا دوا فیشەک شەڕیان کرد و پاشان بۆئەوەی نەکەونە دەست هێزەکانی دوژمن، بۆمبایەکیان بە خۆیاندا تەقاندەوە و بە ڕۆحێکی فیداییانەوە شەهید بوون.

ڕۆژی ۱۵ی حوزەیران/٢٥ی جۆزەردان-ی ئەمساڵ، ئێمە بە ڕاگەیەندراوێک ڕامانگەیاندبوو کە ڕۆژی ۱۰ی تەمو/١٩ی پووشپەڕ، لە دەڤەری شەهید کاوەی ناوچەی قولپی ئامەد، سووپای داگیرکەری تورکیا دەستیان بە ئۆپراسیۆنێک کردبوو. ڕۆژی دواتر هاوڕێیانمان دژوار، ڕێناس و ڕەشید، کە لەسەر ئەرکەکانی خۆیان بوون، لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی و بۆردومانی فڕۆکەکانی دوژمن، شەهید بوو بوون.

لە شەڕ و هێرشە سەخت و قورسەکاندا کە ڕوویان داوە و ڕوو دەدەن، هەر هاوڕێیەکی ئێمە کە بە فیداکاریی و قارەمانانە، شەڕ و تێکۆشانی کردووە، ئێمە وەک درێژەپێدەری ڕێبازی شەهیدان، هەتا کۆتایی خاوەنداریی لەو میراتە دەکەین کە ئەوان بۆ ئێمەیان جێهێشتووە. پرسەوسەرەخۆشی خۆشمان لە بنەماڵەی شەهیدان بە تایبەتیی و تەواوی گەلە وڵاتپارێزەکەمان بە گشتیی دەکەین.

ناسنامەی شەهیدان بەم شێوەیە:

نازناو: گولان ستێرک

ناو و پاشناو: زۆزان یلدز

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک و باوک: سۆنگول – یلماز

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: شرنەخ/ ۹ی حوزەیران/١٩ی جۆزەردان-ی ۲۰۱۸

نازناو: زۆزان پەلشین

ناو و پاشناو: شیرین باشکورت

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک و باوک: خەدیجە – سەلیم

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: شرنەخ/ ۹ی حوزەیران/١٩ی جۆزەردان-ی۲۰۱۸

نازناو: ئامارا ڕوکەن

ناو و پاشناو: ئایتەن ئۆرال

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: زەکیە – نەوزاد

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: مێردین/ ۵ی تەموز/١٥ی پووشپەڕ-ی ۲۰۱۸

 

نازناو: هێڤی هێلین

ناو و پاشناو: شەنگول یلماز

شوێنی لەدایکبوون: مووش

ناوی دایک و باوک: حەنیفە – دلاوەر

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: مێردین/ ۵ی تەموز/١٤ی پووشپەڕ-ی ۲۰۱۸

نازناو: دژوار فارقین

ناو و پاشناو: ئادەم یەرالی

شوێنی لەدایکبوون: ئەستەمبول

ناوی دایک و باوک: بەنەوش – حەسیب

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ئامەد/ ۱۱ی تەموز/٢٠ی پووشپەڕ ۲۰۱۸

نازناو: ڕێناس ڕێدوور

ناو و پاشناو: مەروان ئاکبولوت

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: زاهیدە – مەحمود

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ئامەد/ ۱۱ی تەموز/٢٠ی پووشپەڕ-ی ۲۰۱۸

نازناو: ڕەشید ئامەد

ناو و پاشناو: مەزڵوم چەکەر

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: وەسییە – حەسەن

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ئامەد/ ۱۱ی تەموز/٢٠ی پووشپەڕ-ی ۲۰۱۸

 

ک-ش