هەپەگە: گەریلا لە گابارگورزی وەشاند،٧سەربازی سوپای تورکیا کوژران

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستارلەگابارگورزی سەختیان لە سوپای داگیرکەری تورکیا وەشاند. ئەوچالاکییەی لەکاتی ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای تورکیا کراوە . لەئەنجامدا ٧سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەرکوژران.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لەناوچەی گابارڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە:

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، " سوپای داگیرکەری تورکیا لەکاتێکدا لە ڕۆژی ٩ی تەشرینی دوویەم/١٨ی خەزەلوەرلەناوچەی دوڵی گوردێلای ناوچەی گاباری شەڕنەخ سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بوو، هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕآگێڕانەی شەهید دەلال ئامەد وشەهیدانی بەستایا لەهەمان ڕۆژ و لەکاتژمێر ١٥:٠٠ دا سەربازانی سوپای تورکیایان کردئامانج. لەوچالاکییەدا ٢سەرباز کوژران و ژمارەیەکی دیکە بریندار بوون.

لەبەردەوامی راگەیەنراوەکەداهاتووە: گەریلاکانمان لە ڕۆژی ١١ی تەشرینی دوویەم/٢٠ی خەزەلوەر لە کاتژمێر ١١:٤٥ خولەکدا لەدژی یەکینەیەکی سەربازی سوپای تورکیا لەسەر گردی شەهید سۆرۆ چالاکییان ئەنجامداوە. لەوچالاکییەدا ٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و چەندین سەربازی دیکەش برینداربوون. دوای ئەوچالاکییە سوپای تورکیا لەرێگەی هەلیکۆپتەرەوە ناوچەکەی بۆردومان کرد و دواترکوژراو و بریندارەکانی خۆی لەوشوێنە گواستەوە.

سوپای تورکیا کە بەهۆی چالاکییەکانی گەریلاوە چەندین کوژراو برینداری داوە بەناجارلە رۆژی ١٢ی تەشرینی دوویەم/٢١ی خەزەلوەربەبێ ئەنجام کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکە هێنا.

هێرشی ئاسمانی

فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا ڕۆژی ١١ی تەشرینی دوویەم/٢٠ی خەزەلوەرلەکاتژمێر ٢٠:٠٠ دۆڵی پربولای ناوچەی هەفتانینێ-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومانکرد.

ئەمڕۆو لە کاتژمێر ٠٩:١٥ فڕۆكەی جەنگییەکانی سوپای توركیا گەلی بەدران لە ناوچەی بۆكریسكان وچەند ناوچەیەكی دیكە لە بناری قەندیل بۆمبباران کرد.

ک-ش