ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەسەرلەو بارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
ڕاگەیاندنەکە بەم شێوەیە بوو:
"٢٣ی ئاداری ٢٠١٩ لە هەرێمی شێخ جومعە - بەدلیس لە هێرشێکی هەوایی دا ٣ هەڤاڵمان شەهید بوون. ناسنامەی ئەو هەڤاڵانەی شەهید بوون بەم شێوەیە بوو:
نازناو: جەمال یامان
ناو و پاشناو: محەمەد یامان
شوێنی لەدایکبوون: ئیلح
ناوی دایک - باوک: زوبەیدە - فەیزی
کات و شوێنی شەهید بوون: ٢٣ی ئاداری ٢٠١٩/ بەدلیس
****
نازناو: جوان رۆنی
ناو و پاشناو: وەدات شەن تورک
شوێنی لەدایکبوون: مێرسین
ناوی دایک - باوک: سەبیحە - محەمەد ساڵح
کات و شوێنی شەهید بوون: ٢٣ی ئاداری ٢٠١٩/ بەدلیس
****
نازناو: ئەرداڵ نیشتمان
ناو و پاشناو: ئەنگین چەتین
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک - باوک: فاتیمە - محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی ئاداری ٢٠١٩/ بەدلیس
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ساڵانە مافی ڕەوای گەلەکەمانی زەوتکردووە و بەوەشەوە واز ناهێنێت، هەوڵ دەدات کە هەبونی گەلی کورد لە گۆڕەپانەکە بسڕێتەوە. دەوڵەتی تورک مێشک و بیرکردنەوەی تەنها لەسەر فاشیستبوون و لەناوبردنە. دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد، کە لە مێژوی مرۆڤایەتیدا ڕۆڵێکی گرینگ و چاندێکی دەوڵەمەندی هەبووە دەستی بە شەڕیکی گەورەکردوە.
گەلی کورد لە دژی ئەو عەقڵییەتە فاشیستە هەمو کات هەبونی خۆی پاراستوە و بەردەوام بوە. تەڤگەری ئازادی لە دژی ئەم سیاسەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە ٧ تاکو ٧٠ ساڵی دەرکەوتون و خاوەن بەرخۆدانن و ئازادی و سەرکەوتن مسۆگەر دەکەن، بەرخۆدان بۆ خۆی وەک ڕێگایەکی ڕزگاری دەبینێت و بەهەر شێوەیەک بێت ئەم بەرخۆدانەیان گەورە کردوە.
هاوڕێمان جەمال، جوان و ئەرداڵ لەم بەرخۆدانە بەردەوام بون و بۆ ئەوەی ئەم دەسکەوتە سەربخەن، لەبەرامبەر زۆری و زەحمەتی هەستان و لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەڕیان کرد. هاوڕێمان جەمال، جوان و ئەرداڵ ڕاستینەی دەوڵەتی تورکیایان باش ناسیبو و تێگەیشتبون کە گەلێک بە هەمو شێوەیەک هێرشی تۆ بکات تاکو خۆت نەپارێزی ناتوانی ئازاد ببیت. هاوڕێکانمان بینیان کە تێکۆشانی مان و نەمانی گەلی کورد خاوەن زۆر و زەحمەتیە و دەبێت قوربانی گەورە بدرێت، لە پێناو گەلێکی ئازاد فیداکاریەکی گەورەیان نیشاندا. جەمال، جوان و ئەرداڵ گەیشتن بە کاروانی شەهیدان کە ڕێگەی ڕاستییە، لەم ڕێگایە بە کەرامەتەدا ماندوبونێکی گەورەیان پێشکەش کرد و بەرخۆدانێکی بی وێنەیان نیشاندا.
سەرەخۆشی بۆ ماڵباتی هاوڕێکانمان جەمال، جوان و ئەرداڵ و تەواوی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەخوازین. ئەم دەسکەوتە بەرخۆدانی هاوڕێکانمان لە داوی خۆیان بۆ ئێمەیان بەجێهێشت، ئەوان ڕێگەی ئەو هاوڕێیانەی کە ماون ڕوناک کردەوە و تاکو سەرکەوتن ئەمە ببێتە سەرچاوەیەکی سودوەرگرتن لە تێکۆشاندا".
ژ.ت