وێنەی گەشتێکی سەخت و دژوار

دەبێت مرۆڤ ببێت بە رێبواری رێگای یەکتر و پێکەوە گەشت بکەن و رێگا ببڕن. دەبێت، ئەم وێنەیە باسی ئەوە بکات.

رێگای دیاری بۆ وڵات ئەمەیە. نەریت و کولتورێکی گەلانی پێشووە. ئەوە گەشتێکی خۆشویستنە و هەوڵێکە بۆ خۆ گەیاندن بە جەوهەر. مرۆڤ دەتوانێت بکەوێتە سەر ڕی و تاوەکو دوایی رێبکات.

ئەو ٢ گەریلا گەنجە، هەڤاڵانی چالاکین، هەڤاڵانی واتان، دوو رۆحی جوان، کە دەوڵەت نەیتوانیوە دەستیان بەسەردا بگرێت. هەڤاڵێتییەک، کە ئامادەن لە پێناو یەکتردا گیانی خۆیان بەخت بکەن. ئەو هەڤاڵێتییە چۆن دروست دەبێت، ئەو ٢ گەریلا چۆن دەتوانن پێکەوە بژین؟ لەو شاخە سەخت و دژوارانەدا چۆن دەتوانن واتاکان بهۆننەوە، کە هەموو رۆژێک بەو رادە زۆر لە ئەبەدیەتەوە نزیکن؟

 ئێوە دەزانن ئەو دوو گەریلایە سەیری چی دەکەن؟ سەیری هەڵهاتنی سوپای داگیرکەر دەکەن، کە بۆ داگیرکردنی خاکەکەیان هاتبوو، بەڵام بەهۆی بەرخودانی ئەمان و هەڤاڵەکانیانەوە لە بەریەک هەڵوەشاوەتەوە و ئێستا رادەکەن.

ئەو دوو گەریلایە ماوەیەکی کەم لەوە پێش لە چالاکیدا بوون و گورزیان لە داگیرکەر دابوو. ئەمانە تەنها ٢ گەریلان لەو هەزاران گەریلایە، کە گورزیان لە دوژمن وەشاندووە. ئەوە وێنەی پێکەنینێکە لە جەنگی حەفتانین، لە دوای گەڕانەوە لە چالاکییەک. وێنەى گەریلای ئازادیی گەلی کوردن، کە بە بەردەوامی گورز لە دوژمن دەدەن و سەردەکەون.

ژ.ت