وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم: مووشەکەکانی هەولێر هیچ زیانێکیان نەبووە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، کەوتنە خوارەوەی موشەکەکانی نزیک هەولێر هیچ زیانێکی نەبووە.

نیوەشەوی ڕابردوو، ئێران وەک خۆی ڕایگەیاندووە دژی ئەمریکا چەند پێگەیەکی بە مووشەک کردووەتە ئامانج، کە یەکێکیان سنووری هەولێر بووە، پنتاگۆنیش هێرشەکەی پشتڕاستکردەوە، هەر لەسەر هێرشەکە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە:"کەوتنە خوارەوەی موشەکەکانی دوێنێ شەو هیچ زەرەرو زیانێکی نەبووە".

ف.ق