١٠ ساڵ زیندانیکردنیان بەسەر باقرخان هاوسەرۆک شارەوانیى سێرتدا سەپاند
بە بیانوی "ئەندامبوون لە رێکخستن"دا سزاى ١٠ سال و ١٥ رۆژ زیندانیکردنیان بەسەر تونجەر باقرخان هاوسەرۆک شارەوانیى سێرتدا سەپاند.
بە بیانوی "ئەندامبوون لە رێکخستن"دا سزاى ١٠ سال و ١٥ رۆژ زیندانیکردنیان بەسەر تونجەر باقرخان هاوسەرۆک شارەوانیى سێرتدا سەپاند.
تونجەر باقرخان لە ٣٠ى ئازری ٢٠١٤ / ١٠ى خاکەلێوە بۆ هاوسەرۆک شارەوانیى سێرت هەڵبژێردرا. لە رۆژی ١٦ی تشرینى دووەمی ٢٠١٦ / ٢٤ى خەزەڵوەر لەلایەن رژێمى ئاکەپەوە دەستگیرکرا. ئاکەپە یەک رۆژ لە داى دەستگیرکردنەکەى قەیومێکى بۆ بەسەر شارەوانیى سێرت و لە شوێنەکەى تونجەر باقرخاندا داسەپاند.
دوێنێ لە ٢هەمین لقی دادگاى سزا قورسەکان دانیشتن لەسەر دۆسیەکەى باقرخان بەڕێوەچوو. باقرخان لە زیندانى جۆری ئێفی ئاست بەرزی ئەمنی لە بۆلو لە رێگەى پەخشی راستەوخۆی تەلەفزیۆنى داخراوی ئینتەرنێتی (SEGBÎS) بەشداریى دانیشتنەکەى دادگا بوو.
پارێزەرەکانى باقرخان رایانگەیاند، دەستگیرکردن و زیندانیکردنى موەکیلەکەیان یاسایى نییە و داوایانکرد ئازاد بکرێت.
دەستەى دادگاکە بە پاساوی "ئەندامبوون لە رێکخستن"دا سزای ٨ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی و هەروەها بە پاساوی "پڕوپاگەندەکردن بۆ رێکخستن"یش سزای ساڵێک و ٣ مانگ و ١٥ رۆژ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپاند. بەو جۆرە سزاى ١٠ ساڵ و ١٥ رۆژ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپاند.
ر.م