٧٤ كه‌س له باكووری كوردستان ده‌ستگیر كران
له شاره‌كانی ئامه‌د، جۆله‌مێرگ و خارپێتی باكووری كوردستان له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی به‌گشتی ٧٤ كه‌س ده‌ستگیر كران و ٣٨ كه‌سیان زیندانی كران.
له شاره‌كانی ئامه‌د، جۆله‌مێرگ و خارپێتی باكووری كوردستان له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی به‌گشتی ٧٤ كه‌س ده‌ستگیر كران و ٣٨ كه‌سیان زیندانی كران.
ڕژێمی ئاكه‌په به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناتوانێت كوردان ته‌سلیم بگرێت، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان دژی گه‌لی كورد ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسیی به‌ڕێوه‌ده‌بات.
له‌سه‌ر بنه‌مای دۆسیه‌یه‌ك كه داواكاری گشتیی ئامه‌د كردوویه‌تییه‌وه، بڕیاری ده‌ستگیركردنی ٩٣ كه‌س ده‌ركرا. دوای ئه‌و بڕیاره له ئامه‌د، جۆله‌مێرگ و خارپێت ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی به پشتیوانی فڕۆكه و تیمهتهیبهتهكانی پۆلیسی توركیا ئه‌نجام درا.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له ناوچه‌ی شاری نوێ، ڕه‌زان، په‌یاس، سوور، پیران، ئه‌رخه‌نی، چه‌رمووگ، شانگووش، لیجه، هێنێ، هه‌زرۆ و كاراز-ی سه‌ر به ئامه‌د زیاتر چڕكرایه‌وه. له ئه‌نجامدا ٧٤ ده‌ستگیر كران كه له‌نێویاندا ٧ موختار هه‌ن. ١٩ كه‌سیش له‌وانه‌ی بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه، له ماڵ نه‌بوون.
له كۆی ئه‌و ٧٤ كه‌سه‌ی ده‌ستگیر كران و ڕه‌وانه‌ی دادگه كران، بڕیاری زیندانی كردن بۆ ٣٨ كه‌س ده‌ركرا و ٣٦ كه‌سی دیكه‌ش به مه‌رجی پشكنینی دادی ئازاد كران كه گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵاتیان لێ قه‌ده‌غه كراوه.
s.m